عێراق نەوتى خاو بە داشکاندنى 37 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دەفرۆشێت
پووختەى هەواڵەکە
- عێراق نەوتى خاو بە داشکاندنى 37 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دەفرۆشێت.
- داشکاندنى نەوتى خاوى عێراق لە ئەمڕۆەوە بۆ کڕیارانى دەستپێدەکات.
- عێراق لە مانگەکانى ئاب و ئەیلوول داشکاندنى کەمتر بوو لە 30 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
ئاژانسی بلومبێرگ، بڵاویکردەوە، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، نەوتی خاوی مامناوەندی بەسرەی بە داشکاندنی 34 دۆلار و 50 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک و نەوتی خاوی قورسی بەسرەی بە داشکاندنی 37 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە نرخی پێوەرى نەوتى عوممان و دوبەى دەفرۆشێت بە کڕیارەکانى.
داشکاندنەکە چ مەبەستێکى لەپشتەوەیە؟
- داشکاندنەکە بە گوێرەى شوێنی مەبەستی هەناردەکردنەکە دیاری دەکرێت و پڕۆسەکانی بارکردنى نەوتى عێراق لە 1ـى تشرینى یەکەم ئەمڕۆ پێنجشەممە تاوەکو 31ـى تشرینی یەکەم دەگرێتەوە.
- لە مانگەکانی ئاب و ئەیلوول، ئەو داشکاندنانەی لەلایەن سۆمۆ بۆ فرۆشتنى نەوتى خاو ڕاگەیێنرا و پێشکەش بە کڕیارانى نەوتى عێراق کرابوون، کەمتر بوو لە 30 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
- داشکاندنی نرخەکان ئەوە نیشان دەدات، عێراق لە ماوەى جەنگى ئێران زیاتر لە وڵاتانى دراوسێى ڕووبەڕووی ئاستەنگی گواستنەوەی دەریایی بووەتەوە بۆ گواستنەوەى نەوتەکەى، ئەمەش بەهۆی شوێنە جوگرافییەکەیەوە کە دوورترە لە گەرووی هوورمز.
پڕکردنەوەى کورتهێنان
حکومەتی عێراق بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایی و ساغکردنەوەى نەوتەکەى، پەنا بۆ داشکاندنی زیاتر دەبات و هانی کڕیاران دەدات تاوەکو بەردەوام بن لە گواستنەوەی نەوتى خاوى عێراق لە ڕێگەی کەنداوی عەرەبییەوە.
کڕیارانی نەوتی خاو ڕووبەڕووی زیادبوونى تێچووی گواستنەوەی نەوت دەبنەوە لە سەرانسەری جیهان، بەهۆی کەمیی ئەو کەشتییە زەبەلاحانەی کە بۆ گواستنەوەی نەوت بەردەستن، هاوکات بەردەوامیى جوڵەى گواستنەوەى نەوتى خاو لە گەرووى هوورمز بووەتە بەربەستى گەورە لەبەردەم هەناردەى نەوت لە جیهاندا.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
2 کاتژمێر پێش ئێستا