داتاکانی کیپلەر: هەناردەی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاستی پێش جەنگی تێپەڕاند
پووختەی هەواڵەکە
- هەناردەی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاستی بەر لە جەنگی تێپەڕاند
- کیپلەر: 18 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گواستراوەتەوە
داتاکانی ماڵپەری کیپلەر دەریخستووە، هەناردەی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ ئێران، ئاستی بەر لە جەنگی تێپەڕاند، ئەمە سەرەڕای ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر کەشتییەکانی گەرووی هوورمز.
بۆ یەکەمجار لەوکاتەوەی ئیسرائیل و ئەمریکا هێرشەکانییان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، تێکڕای هەناردەی نەوت لە ڕێگەی گەرووی هوورمز بۆ ئاستی بەر لە جەنگ بەرزبووەوە، بە جۆرێک تێکڕای 18 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا گواستراوەتەوە.
نەوتی سعودیە و ئیمارات
بەگوێرەی داتاکانی کیپلەر بێت، هەناردەی نەوت لە مانگی ئەیلول گەیشتەوە ئاستی بەر لە جەنگ، بەلایەنی کەم 16 ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل لە وڵاتانەوە نێردراوە جگە لە ئێران.
لە داتاکانەوە دەرکەوتووە، بەشی زۆری نەوتەکە لە بۆرییەکانی سعودیە و ئیماراتەوە هەناردە کرداوە.
ئەم ژمارانە هەناردەی نەوت لە ڕێگەی دەریای سووریش دەگرێتەوە، کە ڕێگەیەکە بەکاردێت بۆ خۆلادان لە گەمارۆکانی ئێران لەسەر هوورمز.
هەڕەشەکانی ئێران
تاوەکو ئێستا ئێران دەڵێت، گەرووی هوورمزی کۆنترۆڵکردووە و هیچ کەشتییەک بەبێ ڕەزامەندی ئەو بە گەرووەکە تێپەڕێت ئەوا هێرشی دەکرێتە سەر، بەڵام بەگوێرەی ژمارەی کەشتییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاترە کە لەو ڕێگە دەریایەوە نەوتەکانییان دەگوازنەوە.
سەرەڕای بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەی نەوت، شارەزایەن دەڵێن، دۆخەکە هێشتا ئاسایی نییە، ئێران تاوەکو ئێستا بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر بەندەرەکانی، ڕێگەی لێگیراوە نەوتەکەی هەناردەی وڵاتان بکات.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
بابولمەندەب؛ 'گەرووی فرمێسک' کە چارەنووسی %10ـی نەوتی جیهانی لەدەستدایە
نەوتی خاوی بەسرە و نەوتی جیهانی بەرزبوونەوەی نوێیان تۆمارکرد
2 کاتژمێر پێش ئێستا