لە سیتەک سێ داربڕ دەستگیرکران
ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە:
- بێ نەوتى وایکردووە هاونیشتمانییان ڕوو لە داربڕین بکەن.
- لە چەند ناوچەیەک سەرما گەیشتووە و نەوتیش نەدراوە.
- سامانە سروشتییەکان بۆ دابەشکردنى نەوت چاوەڕوانى بەغدادەوە.
بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى دارستانى سلێمانى ڕایگەیاند، مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستانى سیتەک لە سنوورى گوندى خەمزە هاونیشتمانییەکى دەستگیرکردووە کە چەند دارێکى بڕیوە، هەر لەو سنوورە لەلایەن ئاسایشەوە دوو هاونیشتمانیى دیکە دەستگیرکراون کە هەمانشێوە داریان بڕیوە.
بەرێوەبەرایەتیى پۆلیسى دارستانى سلێمانى:
- ئەو کەسانەى دەستگیرکراون بۆ گرتنەبەرى ڕێکارى یاسایی بەرامبەریان ڕادەستى بنکەى پۆلیسى سیتەک کراون.
نەوت نییە
لە هەرێمى کوردستان بەهۆى گرانى نرخى سووتەمەنى و دابەشنەکردنى نەوتى سپى، بەشێک لە هاونیشتمانییان پەنا بۆ بڕینى دار بەمەبەستى خۆگەرمکردنەوە لەوەرزى زستان دەبەن، ئەوە لە کاتێکدایە سزاى بڕینەوەى دارى تەڕ 500هەزار دینار پێبژاردن و سێ مانگ بەندکردنە.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
داربڕین بەهۆى قەیرانى سووتەمەنى لە سۆران بەردەوامە و پۆلیس 35 کەسی دەستگیرکردووە
وەرزی سەرما و کەمیی نەوت؛ داربڕین لە ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک زیادیکردووە
ئارام قەرەداغی
2 کاتژمێر پێش ئێستا