بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە شەش وێستگەى هەولێر کارەبا پچڕا

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە شەش وێستگە کارەبا پچڕاوە.
  • وەزارەتی کارەبا: تیمەکانی وەزارەت لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە شەش وێستگەى دابەشکردنى کارەباى پڕۆژەى ڕووناکى، بەشێکی هاوبەشانی کارەبا لە پارێزگای هەولێر تووشی پچڕانی کارەبا بوون.


هەڵوێستى وەزارەتى کارەبا

  • تیمەکانی وەزارەت لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.
  • وێستگەکان بریتین لە:
  • وێستگەى خەبات.
  • وێستگەى هەولێرى نوێ.
  • وێستگەى نووسەران.
  • وێستگەى پیرزین.
  • وێستگەى کۆڕێ و پارک.

    ئەوە لە کاتێکدایە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە سنووری هەولێر بەهۆی بای بەهێز و بارانەوە، لە قوشتەپە چەندین ستوونی کارەبا کەوت و بەهۆی هەورەبروسکەوە بەشێک لە فیدەرەکانی شارۆچکەی سیمێل کوژایەوە.
کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا