بریکارى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان: ناتوانین بەرهەمهێنانى نەوت بگەیێنینە 400 هەزار بەرمیل
ئارام قەرەداغی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە:
- ناکۆکییەکان لەبارەى زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوت بەردەوامن.
- بەغداد لە ڕەشنووسى بودجەدا داواى 400 هەزار بەرمیل نەوتى کردووە.
- هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە دەوروبەرى 200 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا.
ئەحمەد موفتى، بریکارى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان بە کەناڵ8ـى گوت "ئەوەى لە بودجە داواکراوە بۆ زیادکردنى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان بۆ 400 هەزار بەرمیل، نە ئێستا و نە لە 2027، ناتوانین بەرهەم و هەناردە بۆ ئەو ئاستە زیاد بکەین".
ئەحمەد موفتى:
- لە هەرێمى کوردستان کۆمپانیاى نیشتمانیمان نییە بۆ بەرهەمهێنانى نەوت.
- بۆ زیادکردنى ئاستى بەرهەمهێنان پێویستە خەرجیى کۆمپانیا نەوتییەکان زیاد بکرێت.
- ئەوەى داواکراوە، ئەوەیە ڕاستەوخۆ ئاستى هەناردە بەرز بکرێتەوە بۆ 400 هەزار بەرمیل، ئەوەش ئاسان نییە.
- ماوەى دوو ساڵە ئاستى بەرهەمهێنان کەمیکردووە.
- لەگەڵ دابینکردنى سەرجەم پێداویستییەکانیش پێویستمان بەکاتە بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەم.
ئەحمەد موفتى، بریکارى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لە کۆتایى لێدوانەکەیدا گوتیشى "ئەگەر هەرێمى کوردستان پابەند بکرێت بە بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەم و هەناردەى نەوت، پێویستە سەرەتا ماف و شایستەى کۆمپانیاکان دابینبکرێت، دڵنیایی ئەمنى و داراییان پێبدرێت".
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان 180 بۆ 200 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا
شاندى هەرێمى کوردستان چاوەڕوانى تەلەفۆنى فالح سارییە
ئارام قەرەداغی
1 کاتژمێر پێش ئێستا