هەفتەى داهاتوو ئەنجوومەنى نوێنەران بڕیار لە بارەى چارەسەرى کێشەى بەنزین لە هەرێمى کوردستان دەدات
پووختەى هەواڵەکە
- ڕاسپاردەکانى لیژنەى نەوت و غاز لە سەرۆکایەتیى ئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراقە.
- هەفتەى داهاتوو ئەنجوومەنى نوێنەران بڕیار لە بارەى چارەسەرى کێشەى بەنزین لە هەرێمى کوردستان دەدات.
- کاوە عەبدولقار: بڕیارەکان ئاڕاستەى حکومەت دەکرێن بۆ جێبەجێکردن.
کاوە عەبدولقادر، ئەندامى لیژنەى نەوت و غاز بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، ئەنجوومەنى نوێنەران دەتوانێت بە دوو شێواز کار لەسەر ڕاسپاردەکان بکات، یەکەمیان ئەوەیە ڕاستەوخۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەن ڕاسپاردەکان بکاتە بڕیار و ئاڕاستەى حکومەتى بکات بۆ جێبەجێکردن، دووەم هەنگاو ئەوەیە بهێنرێتە ناو هۆڵى ئەنجوومەن و بەدەنگدان بکرێتە بریار و ئاڕاستەى حکومەت بکرێت.
ڕاسپاردەکانى لیژنەکە
- بەگوێرەى ژمارەى دانیشتووان بڕى سووتەمەنى بۆ پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان دابینبکرێت.
- ئەو پەنجا هەزار بەرمیل نەوتەى دەدرێتە هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى سۆمۆ هەناردەبکرێت.
- ئەگەر ئەم هەنگاوە جێبەجێ نەکرا ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتەى دەدرێتە هەرێمى کوردستان بۆ بەکارهێنانى ناوخۆ بڕەکەى زیادبکرێت.
- بەجۆرێک بەشى پێداویستیى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بکات و هاوشێوەى پارێزگاکانى دیکە سووتەمەنى بە نرخى پاڵپشتیکرا و بدرێتە هاونیشتمانییانى هەرێمى کوردستان.
ئەوە لە کاتێکدایە، قەیران و کێشەی بەنزین لە هەرێمی کوردستان یەکێکە لە گرفتە دووبارەبووەکانی شۆفێران و هاونیشتمانییان کە پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی نرخ، خراپی کوالێتی و جیاوازی نرخی سووتەمەنییەوە هەیە بەراورد بە ناوچەکانی دیکەى عێراق.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
لە عێراقەوە هەوڵەکان بۆ دابینکردنى بەنزینى پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمى کوردستان بەردەوامن
سێ کەشتی کە بەنزینیان بۆ عێراق بارکردووە گەیشتوونەتە بەندەرەکانى سووریا
توانای پاڵاوگەکانی عێراق بەشی پڕکردنەوەی پێداویستیی بەنزین ناکات
56 خولەک پێش ئێستا