سێ کەشتی کە بەنزینیان بۆ عێراق بارکردووە گەیشتوونەتە بەندەرەکانى سووریا

رێبوار حەمەوەیس 27 خولەک پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • سێ کەشتی کە بەنزینیان بۆ عێراق بارکردووە گەیشتوونەتە بەندەرەکانى سووریا.
  • بەتاڵکردنى کەشتی یەکەمیان کۆتایی هاتووە.
  • ئەمڕۆ یەکەم کاروانى بەنزین لە بەندەرەکانى سووریاوە بەرەو عێراق بەڕێ کەوتووە.

سەفوان شێخ ئەحمەد، بەڕێوەبەرى پەیوەندییەکانى کۆمپانیاى پترۆڵى سووریا ڕایگەیاندووە، سێ کەشتیی کە بەرهەمە نەوتییەکانیان بارکردووە گەیشتوونەتە بەندەرى بانیاس، کەشتیی یەکەمیان 32 هەزار تۆن بەنزینى پێبووە و بەتاڵ کراوە، دوو کەشتییەکى دیکەش چاوەڕێى بەتاڵکردنن.


بارى بەنزین بۆ عێراق لە ڕێگەدایە

  • لە 22ـى مانگەوە پڕۆسەى بارکردنى بەنزینەکە دەستیپێکردووە، تاوەکو ئێستا دوو کاروان تانکەر بارکراون، کە پێکهاتوون لە 10 تانکەر و 55 تانکەر، کاروانى یەکەمى تانکەرەکان ئەمڕۆ بەرەو عێراق بەڕێکەوتووە.
  • سەفوان شێخ ئەحمەد: بەندەرەکان و کادرانى تەکنیکى ئامادەن بۆ بەرزکردنەوەى تواناى بارکردن بۆ 150 تانکەرى ڕۆژانە.
  • سەفوان شێخ ئەحمەد: چاوەڕێن تانکەرەکانى دیکە بگەن بۆ تەواوکردنى پڕۆسەى گواستنەوە لە دەروازە سنوورییەکانەوە بۆ عێراق.

ئەوە لە کاتێکدایە، چەند هەفتەیەکە بەغداد و شارەکانى دیکەى عێراق دووچارى قەیرانى کەمى بەنزین هاتوون، ڕۆژى پێنجشەممەش، وەزیرى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، دوو کەشتی کە بەنزینیان بارکردووە گەیشتوونەتە بەندەرەکان و بەمنزیکانە کێشەى کەمى بەنزین چارەسەر دەبێت.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ


وەزارەتى نەوتى عێراق: بەنزینى موحەسەن لە دەرەوە هاوردە دەکەین
رێبوار حەمەوەیس

27 خولەک پێش ئێستا