
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق دەڵێت ڕێککەوتن هەیە بۆ چوونەدەرەوەى ئەندامانى پارتى کرێکارانى کوردستان و کارکردن بۆ چەکداماڵینى گرووپەکانى ئۆپۆزسیۆنى ئێران.
هومام حەموودى: حکومەت کار بۆ کۆتایهێنان بە بوونى سەربازى تورکیا و ناتۆ دەکات
هومام حەموودى دەشڵێت، ئەو ڕێککەوتنەى لەگەڵ گرووپەکان کراوە بە سێ قۆناغ جێبەجێدەکرێت.
هومام حەموودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق دەڵێت، سیستمى سیاسى دەستووریی پشت بە دەبەستێت بە حاکمیەتى گەل و بڕیارەکانى، جەختیشیکردەوە، لە گرنگى پاراستنى و ڕێگەنەدان بە دەستوەردانى دەرەکى، ڕاشیگەیاند، دەڵێت، حکومەت کار بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی سەربازی بیانی لە عێراق دەکات، لەنێویاندا هێزەکانی تورکیا و سەربازانی ناتۆ.
ڕێککەوتن هەیە بۆ چوونەدەرەوەى پارتی کرێکارانی کوردستان لە خاكی عێراق.
ڕێککەوتن هەی بۆ چەکداماڵینی هێزە کوردیییەکانى ئۆپۆزسیۆنى ئێران لە هەرێمى کوردستان.
لێکتێگەیشتن لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان نەخشە ڕێگەى چارەسەرکردنی کێشە ئەمنییەکانە.
ڕێککەوتن لەگەڵ ئەو گرووپانە لە سێ قۆناغ پێکدێت، کە هەر قۆناغێک سێ مانگ دەخایەنێت.
سەرەتا بە قۆناغی ڕاگرتنی دەستدرێژی و پیشاندانی نیەتپاکی دەستپێدەکات.
هەندێك لایەن هەوڵدەدەن ئەو لێکتێگەیشتنانە تێکبدەن کە لەبارەى ڕێکخستنی چەک كراوە.
پێویستیمان بە هۆشیاری و وریایی هەیە بۆ پاراستنی سەقامگیری و پاراستنی سیستمی سیاسی.
سەبارەت بە دۆخی ئابوریش هومام حەموودى باسى لەوەکرد، جوڵەی ئابووری پەیوەستە بە پێدانی مووچە و سەقامگیریی بەردەوامی مووچە.
عەلى زەیدى سەرۆکوەزیران لەبەردەم تاقیکردنەوەدایە بۆ پاراستنی بەهاى فەرمی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.