مالیکی: کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت بەردەوامە

کەناڵ8 37 خولەک پێش ئێستا
کۆبوونەوەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لەگەڵ سیتڤن ڤاگن، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق
کۆبوونەوەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لەگەڵ سیتڤن ڤاگن، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق

پووختەی هەواڵەکە:

  • مالیکی: پڕۆسەکە لەڕێگەی لیژنەکەی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بەڕێوەدەچێت
  • مالیکی: دوای 30ی ئەم مانگە کۆتا وادەی ڕادەستکردنی چەکی گرووپەکان دیاری دەکرێت

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، عێراق بەردەوامە لە چارەسەرکردنی پرسی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و کارەکان لە ڕێگەی لیژنەکەی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بەڕێوەدەچێت. دەشڵێت، دوای 30ـی ئەم مانگە، کۆتا وادەی ڕادەستکردنی چەک دیاری دەکرێت.



ناوەرۆکی کۆبوونەوەی نوری مالیکی و کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق

  • تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی بەغداد و واشنتن و دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە پڕۆسەی کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت.
  • عێراق لە چارەسەرکردنی دۆسیەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت بەردەوامە، کارەکانی لەڕێگەی ئەو لیژنەیەوە بەڕێوەدەچێت، کە چوارچێوەی هەماهەنگی پێکێهێناوە.
  • مالیکی جەختکردووەتەوە پڕۆسەکە پێویستە لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە بێت بەگوێرەى دەستوور و یاسا.
  • عێراق هەوڵدەدات قۆناغێکی نوێ بە ناونیشانی سەقامگیری و بونیادنان دەستپێبکات، سوود لە کۆتاییهاتنی قۆناغی بوونی هێزە بیانییەکان ببینێت
  • عێراق داواکارە داواکارە کۆمپانیا ئەمریکییەکان ئامادەییان لە عێراق هەبێت و بەشداریی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بکەن.

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لەگەڵ ستیڤن ڤاگن، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە باسیان لە پەیوەندییەکانی بەغداد و واشنتن و دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە پڕۆسەی کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت کردووە.

کۆکردنەوەی چەک پێویستە بە گوێرەی دەستوور و یاسا بێت



بەگوێرەى ڕاگەیێنراوێکی نووسینگەکەی، مالیکی ڕایگەیاندووە، عێراق لە چارەسەرکردنی دۆسیەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت بەردەوامە، کارەکانی لەڕێگەی ئەو لیژنەیەوە بەڕێوەدەچێت، کە چوارچێوەی هەماهەنگی پێکێهێناوە. جەختدەکاتەوە پڕۆسەکە پێویستە لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە بێت بەگوێرەى دەستوور و یاسا.


داوا دەکرێت پرۆسەی کۆکردنەوەی چەک بە هاوسەنگی ئەنجامبدرێت


سەرۆکی هاوپەىمانیی دەوڵەتی یاسا ئاشکرای دەکات، دوای 30 ئەم مانگە، کۆتا وادەی ڕادەستکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت دیاری دەکرێت، پێویستە پڕۆسەکە بە هاوسەنگ ئەنجامبدرێت، کە سەروەری و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی عێراق بپارێزێت.


دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ بۆ بونتنان و سەقامگیری


مالیکی باسلەوە دەکات، عێراق هەوڵدەدات قۆناغێکی نوێ بە ناونیشانی سەقامگیری و بونیادنان دەستپێبکات، سوود لە کۆتاییهاتنی قۆناغی بوونی هێزە بیانییەکان ببینێت و بچێتە قۆناغێکی فراوانی هەماهەنگی ئابووری و وەبەرهێنان و داواکارە کۆمپانیا ئەمریکییەکان ئامادەییان لە عێراق هەبێت و بەشداریی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بکەن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی چوارچێوەی هەماهەنگی و گرووپە چەکدارەکان ئاشکرا دەبێت

زەیدی: 30ی حوزەیرانی 2027 دواین وادەی ڕادەستکردنی چەکی گرووپەکانە

گرووپى ئەسحابولکەهف: ڕادەستکردنى چەک بەندە بە کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و تورکیا

سەعد مەعن: لەگەڵ گرووپەکان ڕێککەوتن کراوە هێرش نەکەنە سەر هەرێمى کوردستان

کەناڵ8

37 خولەک پێش ئێستا