
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات، 30 حوزەیرانی 2027 دواین وادەی ڕادەستکردنی چەک گرووپەکانە، دوای تێپەڕبوونی ئەو وادەیە گرووپەکان بە دەرچوو لەیاسا ناودەبرێن
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی گوتووە، کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت، لەماوەی 90 ڕۆژدا دەستپێدەکات، لەو ماوەیەدا هێرش ناکرێتەسەر گرووپەکان و ڕووبەڕووی هێرشی ئەمریکا نابنەوە.
زەیدی دەشڵێت، دوای ئەو ماوەیە، گرووپەکان دەستدەکەن بە ڕادەستکردنی چەک و دوای ئەو وادەیە، ئەگەر گرووپەکان چەک ڕادەستنەکات، بە دەرچوو لەیاسا دادەنرێن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات، 30ـى حوزەیرانی 2027، دواین وادەی ڕادەستکردنی چەکی گرووپەکانە.
زەیدی سەبارەت بە داهاتی عێراق دەڵێت، بەهۆی جەنگەوە 60%ـی داهاتی نەوتیان لەدەستداوە کە نزیکەی 60 ملیار دۆلار دەکات.
دەشڵێت، دەبێت پێشتر چەک کۆنترۆڵ بکرێت بۆ ئەوەی بتوانیت ئابوورییەکی بەهێز بونیادبنێیت
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختلەوە دەکاتەوە، ئێران ڕێگە بە تێپەڕبوونی نەوتی وڵاتەکەی نادات لە گەرووى هوورمزەوە، ئامانجیان تەنیا بەرزکردنەوەی نرخی نەوته لە جیهاندا.
قاسم ئەعرەجی: هیچ وادەیەک بۆ کۆکردنەوەی چەک دیاری نەکراوە
سەباح نوعمان: دواى کشانەوەى هاوپەیمانان هیچ بیانوویەک بۆ گرووپەکان نامێنێت
سەیدولشوهەدا ڕادەستکردنی چەکی قورس بە حەشدی شەعبی ڕەتدەکاتەوە
