
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەردانێک گەیشتە ئێران.
قاسم عەبوودی بە نوێنەرایەتیی زەیدی سەردانی تارانی کردووە.
ڕاوێژکارێتیی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردووەتەوە، قاسم عەبوودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە نوێنەرایەتی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران چووەتە ئێران.
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لەو سەردانەیەدا بۆ تاران، لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆدەبێتەوە.
سەردانەکەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ تاران، دوای ڕێکارەکانی حکومەتی عێراق دێت لە داخستنی چەند دەروازەیەکی سنووری لەگەڵ ئێران.
هەر ئەمڕۆ محەممەد موخبیر، ڕاوێژکاری موجتەبا خامنەیی، هۆشداریی دایە بەرپرسانی عێراق لە داخستنی دەروازە سنوورییەکان و داوای لێکردن، نەبنە ئامراز بە دەستی ترەمپ و دووژمنانی ئیسلامەوە.
دوێنێش سەدرەدین قەبانچی پێشنوێژ و گوتارخوێنی هەینی لە نەجەف. داوایکرد پێداچوونەوە بە بڕیاری داخستنی دەروازەی سنووریی پشتە لە پارێزگای هەڵەبجەدا بکرێت.
