توانای پاڵاوگەکانی عێراق بەشی پڕکردنەوەی پێداویستیی بەنزین ناکات
پووختەی هەواڵەکە:
- توانای پاڵاوتنی نەوتی خاو لە عێراق گەیشتووەتە 1.1 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە.
- لە 14 پاڵاوگەی عێراقدا ڕۆژانە 25 ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەمدەهێنرێت.
- عێراق ڕۆژانە پێویستی بە هاوردەکردنی 6 ملیۆن لیتر بەنزینی موحەسەن و سوپەرە.
- تێچووی ساڵانەی هاوردەکردنی سووتەمەنی لە بودجەی وڵات دەگاتە نزیکەی 5 ملیار دۆلار.
زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8 سەرەڕای بەگەڕخستنی پاڵاوگەی کەربەلا و بەرزبوونەوەی توانای 14 پاڵاوگەی ناوخۆ بۆ 1.1 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە، کەرتی نەوتی عێراق لە دابینکردنی سووتەمەنی بنبەستە؛ هاوردەکردنی بەردەوامی ڕۆژانەی 6 ملیۆن لیتر بەنزین و پەیوەستبوونی بە پاڵاوگەکانی وڵاتانی دراوسێ، ئاسایشی وزەی دووەم گەورە بەرهەمهێنەری ئۆپێکی لەبەردەم هەڕەشەی پچڕانی بەردەوامدا هێشتووەتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق و تواناکانی پاڵاوتن:
- بەرزبوونەوەی توانای پاڵاوتنی ناوخۆیی لە خوار 1 ملیۆن بەرمیلەوە بۆ 1,120,000 بەرمیلی ڕۆژانە لە دوای ساڵی 2022.
- بەکارخستنی پاڵاوگەی کەربەلا بە توانای پاڵاوتنی 140,000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ زیادکردنی بەرهەمە نەوتییەکان.
- بەرهەمهێنانی 25 ملیۆن لیتر بەنزینی ڕۆژانە لە کۆی کارکردنی 14 پاڵاوگەی سەرتاسەری وڵات.
- جێگیرکردنی ئاستی پاڵاوتن لە وێستگە سەرەکییەکان؛ پاڵاوگەی بەسڕە بە 210,000 بەرمیل، سمود (بێجی) بە 140,000 بەرمیل، دۆرە بە 140,000 بەرمیل و کەرکووک بە 90,000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
کورتهێنانی ڕۆژانە:
دۆخی کورتهێنان و وابەستەیی بە هاوردەکردن کۆتایی نەهاتووە؛ عێراق ساڵانە نزیکەی 5 ملیار دۆلار بۆ هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان خەرج دەکات کە 3 ملیار دۆلاری تەنیا بۆ کڕینی بەنزین و گازوایل دەڕوات، هاوکات بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی ڕۆژانەی 6 ملیۆن لیتر بەنزینی موحەسەن و سوپەر پشت بە دەرەوە دەبەستێت، لە کاتێکدا ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکە و کەمبوونەوەی هەناردەی پاڵاوگەکانی وڵاتانی کەنداو، قەیرانی نەبوونی سووتەمەنییان لە ناوخۆی عێراقدا چڕتر کردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
کورتهێنانی بەنزین سەرەی درێژی لە شارەکانی عێراق دروستکردووە
وەزیری نەوت: قەیرانی بەنزین کاتییە و بەمزووانە چارەسەری دەکەین
59 خولەک پێش ئێستا