نرخى نەوت دابەزى بەڵام یەک بەرمیل بە 103 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت
پووختەى هەواڵەکە
- یەک بەرمیل نەوتى برێنت 103 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
- نرخى نەوتى خاو 1% دابەزینى تۆمارکرد.
- یەک بەرمیل نەوتى تەکساس 90.67 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 103 دۆلارە و بەڕێژەى 1.20% دابەزینى تۆمار کردووە، هەروەها یەک بەرمیل نەوتى تەکساس بە 90 دۆلار و 67 سەنتە و بەڕێژەى 1% دابەزینى تۆمار کردووە.
ترەمپ هۆکارى دابەزینەکەیە
- کاتێک ترەمپ، گوتى: وڵاتەکەی پێش هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتوو هێرش ناکاتە سەر ئێران، مەترسییەکان لەسەر دابینکردنی وزە کەمبووەوە.
- گرێبەستە دواخراوەکانی نەوتى برێنت بە ڕێژەی 1.20% دابەزى و گەیشتە 103 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
- نەوتى تێکساسی ئەمریکی (WTI) بە ڕێژەی 1% دابەزى و گەیشتە 90.67 دۆلار.
- لەسەر بنەماى هەفتانە نەوتى برێنت بە نزیکەى 4% بەرزبوونەوەى تۆمار کردووە.
- نەوتى تەکساس لەسەدا 1.20% دۆلارى لەدەستداوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، تاران سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە وەڵامی ئەمریکا سەبارەت بە پێشنیازی کردنەوەی گەرووی هوورمز لە ماوەی حەوت ڕۆژ.
سەرەڕای ئەمەش، بەهۆی بەردەوامیی گرژییەکانەوە گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر 17 کەشتیی ئێرانی لەلایەن وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا جێبەجێکرا.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەوەى دووپاتکردووەتەوە، ئەم سزا نوێیە بە شێوەیەکی کاریگەر زۆرینەی ڕەهای تۆڕی کەشتیی سێبەری ئێران دەکات بە ئامانج، هاوکات ئەو کۆمپانیانەیان دیاریکردووە، کە خاوەنی ئەو کەشتییانەن و تۆمەتباریان کردوون بە کارکردن لە کەرتی نەوت و پێترۆکیمیایی ئێران.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
داتاکانی کیپلەر: هەناردەی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاستی پێش جەنگی تێپەڕاند
بۆ دابەزاندنی نرخەکان؛ یەدەگە ستراتیجییەکانی نەوت دەخرێنە بازاڕەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا