زانیاریى کەناڵ8: گۆڕانکارى لە بەهاى دینار هەوڵەکانى دابەزینى نرخى بەنزینیان ڕاگرت

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • گۆڕانکارى لە بەهاى دینار هەوڵەکانى دابەزینى نرخى بەنزینیان ڕاگرت.
  • پێشتر هەوڵێک هەبوو نرخى بەنزین دابەزێت.

بە گوێرەى زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، لە ژمارەیەک بازرگان و لایەنە پەیوەندیدارەکانى وەرگرتووە، هەوڵێک هەبووە بۆ ئەوەى نرخى بەنزینى بازرگانى لە بەنزینخانەکانى هەرێمى کوردستان دابەزێت، بەڵام بە هۆى گۆڕانکارى لە بەهاى دۆلار لە بەرامبەر دینار، هەوڵەکان بۆ هەرزان بوونی بەنزین شکستیان هێناوە.


ڕاى بازرگانان و لایەنە پەیوەندیدارەکان:

  • ئەگەر حکومەتى فیدراڵ 100 دۆلاریان بە نرخى 152 هەزار دینار بۆ دابین بکات، ناتوانن نرخى بەنزین لەوە زیاتر دابەزێنن.
  • ئەو نرخەى کە ئێستا هەیە، وەک خۆى دەمێنێتەوە.
  • قەیرانی بەنزین لە سەرەتای مانگی تەمموزەوە سەریهەڵداوە.
  • سەرەڕای بڕیارەکانی حکومەت، نرخەکان دانەبەزیون.

    لە هەولێر نرخى بەنزین بۆ هەرسێ جۆرەکە بەمشێوەیەیە:
  • نۆرماڵ لە نێوان 1,380 بۆ 1,500 دینار.
  • موحەسەن لە نێوان 1,800 بۆ 1,900 دینار.
  • سوپەر لە نێوان 2,100 بۆ 2,200 دینار.

    لە دهۆک نرخى بەنزین بۆ هەرسێ جۆرەکە بەمشێوەیەیە:
  • نۆرماڵ لە نێوان 1,250 بۆ 1,350 دینار.
  • موحەسەن لە نێوان 1,900 بۆ 2,000 دینار.
  • سوپەر لە نێوان 2,250 بۆ 2,500 دینار.

    لە سلێمانی و هەڵەبجەش، نرخى بەنزین بەراورد بە هەولێر و دهۆک هەرزانترە:
  • نرخی نۆرماڵ 1,150 دینار.
  • موحەسەن 1,750 بۆ 1,900 دینار، سوپەر بە 1900 بۆ 2000 دینارە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

لە سلێمانى نرخى بەنزین دابەزى..کەناڵ8 وردەکارییەکەى دەخاتەڕوو

لەبارەى نرخى بەنزینەوە ژمارەیەک پێشنیاز ئاڕاستەى وەزارەتى نەوت کران

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا