مانگى ئەیلول عێراق بەرزترین ئاستى بەرهەمهێنانى نەوتى تۆمارکردووە
پووختەى هەواڵەکە
- مانگى ئەیلول عێراق بەرزترین ئاستى بەرهەمهێنانى نەوتى تۆمارکردووە.
- مانگى ڕابردوو عێراق ڕۆژانە نزیکەى 4.4 ملیۆن بەرمیل نەوتى بەرهەمهێناوە.
بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە ماوەی مانگەکانی کانوونی دووەم و شوبات ئاستە ئاساییەکانی خۆی پاراستووە، بە شێوەیەک تێکڕای بەرهەمهێنان لە چوار ملیۆن و 100 هەزار بەرمیلدا بووە لە ڕۆژێکدا، بەڵام لە مانگی ئازار و هاوكات لەگەڵ لێکەوتەکانی جەنگى ئێران لە ناوچەکەدا بەرهەمهێنانى نەوت دابەزى و تاوەکو لە مانگی ئایار نزمترین ئاستی خۆی تۆمارکرد، پاشان لە مانگەکانی دواییدا قۆناغی بووژانەوەی پلەبەندی دەستیپێکردەوە.
تێکڕای بەرهەمهێنانی ڕۆژانە
- لە مانگی کانوونی دووەمى ئەمساڵ چوار ملیۆن و 97 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.
- لە مانگى شوبات چوار ملیۆن و 140 هەزاربووە.
- لە مانگی ئازار یەک ملیۆن و 906 هەزار بووە.
- لە مانگى نیسان یەک ملیۆن و 633 هەزار.
- لە مانگی ئایار نزمترین ئاست بوو بۆ یەک ملیۆن و 406 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزینى تۆمار کرد.
- لە مانگى حوزەیران یەک ملیۆن و 525 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.
بەرهەمى نەوت
لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ، تێکڕای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەى نەوتى خاوى عێراق لە مانگی تەممووز بۆ دوو ملیۆن و 901 هەزار بەرزبووەتەوە و لە مانگى ئاب گەیشتە سێ ملیۆن و 746 هەزار بەرمیل و لە مانگى ئەیلول بۆ چوار ملیۆن و 399 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبوونەوەى بەرهەمهێنانى نەوتى عێراق تۆمار کراوە.
عێراق لە ماوەى نۆ مانگى ئەمساڵ 834 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوتى خاوى لە کێڵگە نەوتییەکانەوە بەرهەمهێناوە، کە بەشێکى هەناردەى کراوە و ئەوى دیکەى بۆ پێداویستى ناوخۆى بەرهەمە نەوتییەکان بەکارهێندراوە.
ئەم داتایانەى بەرهەمهێنانى نەوتى عێراق لەلایەن ڕێکخراوى هەناردەکارى نەوت(ئۆپێک) تۆمار کراوە و زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوتەکەى لە چوارچێوەى سیاسەتەکانى ئۆپێکدا پاراستووە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
گەشەى ئابووریى وڵاتان دادەبەزێت..عێراق زۆرترین زیانى بەردەکەوێت
1 کاتژمێر پێش ئێستا