گەشەى ئابووریى وڵاتان دادەبەزێت..عێراق زۆرترین زیانى بەردەکەوێت

مەعاز فەرحان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • داخستنى بەردەوامى گەرووى هوورمز ئابووریى وڵاتانى تووشى قەیران کردووە.
  • نوێترین ڕاپۆرتى سندوقى نێودەوڵەتیى دراو هەواڵى خۆشى بۆ وڵاتانى ناوچەکە تێدا نەبوو.
  • ئەو وڵاتانەى پشت بە داهاتى نەوت دەبەستن وەکو عێراق دۆخیان باش نابێت.

سندوقی نێودەوڵەتیی دراو، پێشبینییەکانی گەشەسەندنی ئابووریى وڵاتانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست لە ساڵی 2026دا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمکردەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە جەنگەکان، ئابووریی ناوچەکەى بردووەتە دۆخێکی سەختەوە.


دوایین ڕاپۆرتی سندوقى نێودەوڵەتیى دراو:

  • پێشبینی دەکرێت گەشەى ئابووریی ناوچەکە 0.3% کەمببێتەوە.
  • شەش مانگ لەمەوبەر پێشبینی دەکرا 1.9% گەشە بکات.

ئەو وڵاتانەی بەهۆى داخستنى گەرووى هوورمزەوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە:

  • عێراق، کوەیت، قەتەر و بەحرەین، سەرجەمیان لە کاتی شەڕەکەدا زیان بە دامەزراوە نەوتییەکانیان کەوتووە.
  • پێشبینی دەکرێت ئابووریى ئیمارات بە ڕێژەی 3.9% دابەزێت.
  • عوممان تاکە وڵاتە لە کەنداودا پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا گەشەی ئەرێنی بەڕێژەى 2.4 بپارێزێت.
  • گەشەى ئابووریى ئێران دادەبەزێت، کە بەهۆى جەنگ، گەمارۆ و سزاکانی ئەمریکا بەرهەمى ناوخۆیى 7.6% دابەزیوە.
  • بەرهەمی ناوخۆیی سعودیە 3.3% کەم دەبێتەوە، بەڵام کەمترین کاریگەری داخستنى گەرووى هوورمزى لەسەرە چونکە ڕێڕەوی هەناردەکردنی هەمەچەشنی هەیە.
  • سعودیە سوودی لە بۆری نەوتی ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا وەرگرتووە بۆ هەناردەى ناردنی نەوتی خاو بۆ کەناراوەکانی دەریای سوور.

داخستنى گەرووى هوورمز

ئەم دۆخەى وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەهۆى گەرووى هوورمزەوەیە کە لە مانگى شوباتى 2026ـەوە بەڕووى کەشتیوانیدا داخراوە، لە کاتێکدا 20%ـى نەوتى جیهانى لێوە تێدەپەڕێت.

مەعاز فەرحان

1 کاتژمێر پێش ئێستا