ترەمپ: ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

بەهزاد ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەردەوامن لە ئەنجامدانی گفتوگۆی بەرهەمدار لەگەڵ ئێران.
  • دۆناڵد ترەمپ: ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
  • ترەمپ: پێش هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێس هێرش ناکەینە سەر ئێران.
  • ترەمپ: بڕێکی پێوانەیی نەوت بە گەرووی هوورمزدا تێدەپەڕێت.
  • ترەمپ: شەوی ڕابردوو 22 ملیۆن بەرمیل نەوت بە هوورمزدا تێپەڕیووە.

ترەمپ لە تۆڕی ترووس ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێران گفتوگۆی بەرهەمداریان هەیە، لە کاتێکدا 'بەگوتەی ئەو' ئێران لە ڕووەکانی ئابووری و سەربازییەوە لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و گەمارۆکەیان لەسەر بەندەرەکانی ئێران، بە تەواوی هێز و کاریگەرییەوە دەمێنێتەوە.


قورسایی گەمارۆکە و هەناردەى نەوت لە هوورمزەوە

  • ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد ئێستا بڕێکی پێوانەیی نەوت بە گەرووی هوورمزدا تێدەپەڕێت.
  • ترەمپ: تەنیا شەوی ڕابردوو 22 ملیۆن بەرمیل نەوت بەو گەرووەدا تێپەڕیووە.
  • ترەمپ: تەنانەت یەک بەرمیلیشی نەوتی ئێران نەبووە.
  • ترەمپ: بەهۆی گەمارۆکانیانەوە هیچ کەشتییەک ناچێتە ناو ئێرانەوە و لەوێشەوە هیچ کەشتییەک نایەتە گەرووی هوورمز.

بژاردەى جەنگ لە پنتاگۆنە

سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیکردەوە، ئەوان لە هیچ کاتێکدا پێش هەڵبژاردنەکانی نیوەخولی کۆنگرێسی ئەمریکا هێرش ناکەنە سەر ئێران، کە بڕیارە ڕۆژی سێی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت، ئەمەش لەکاتێکدایە شەوی چوارشەممە، گۆڤاری زە ئەتڵەنتیک بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا ڕایگەیاند، کۆشکی سپی داوای لە پێنتاگۆن کردووە بژاردەکان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ئامادە بکات.

ترەمپ جارێکی دیکەش دووپاتیکردەوە کە "ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

عێراق نەوتى خاو بە داشکاندنى 37 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دەفرۆشێت

بەهزاد ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا