وەزارەتی نەوتی عێراق: هۆکاری هونەری لە پشت وەستانی هەناردەکردنی نەوتی خامە بۆ ئوردن
کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- وەزارەتی نەوتی عێراق: هۆکاری هونەری لە پشت وەستانی هەناردەکردنی نەوتی خامە بۆ ئوردن.
- لە سەرەتای 2026ـەوە هەناردەی نەوتی خام بۆ ئوردن وەستاوە.
- وەزارەتی نەوتی عێراق: هۆکاری هونەری لەپشت وەستانی هەناردەکردنی نەوتی خامە بۆ ئوردن.
سەلیم ڕوکابی، گوتەبیژی وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاندووە، وەستانی هەناردەکردنی نەوتی خامی عێراق بۆ ئوردن بەهۆکاری هونەرییە کە پەیوەستە بە کوالێتی نەوتی خامی عێراق و پاڵاوگەکانی ئوردن.
ئامادەکارى پاڵاوگەکان بۆ نەوتى کەرکووک
- پاڵاوگەکانی ئوردن پێشتر خۆیان ئامادەکردووە بۆ نەوتی خاوی کەرکووک کە سووکە و گونجاوە بۆ سروشتی کاری پاڵاوگەکەیان.
- بەڵام ئێستا بڕی ئەو جۆرە نەوتە لە عێراق بەردەست نییە.
- عێراق پێشنیاری بۆ ئوردن کردووە، نەوتی خاوی بەسڕە کە مامناوەندە ببێتە جیگرەوەی نەوتی خاوی کەرکووک.
- بەڵام ئوردن وەڵامیداونەتەوە کە پاڵاوگەکانیان ناتوانن ئەو جۆرە نەوتەی بەسڕە بپاڵێون.
پێشتر عێراق بڕی 10 بۆ 15 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی بۆ ئوردن هەناردەکردووە کە دەگاتە 300 هەزار بەرمیل نەوتی مانگانە و لەسەرەتای ساڵی 2026ـەوە هەناردەکردنی نەوتەی خام بۆ ئوردن وەستاوە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
توانای پاڵاوگەکانی عێراق بەشی پڕکردنەوەی پێداویستیی بەنزین ناکات
کیژان مەحمود
2 کاتژمێر پێش ئێستا