گیانلەدەستدان بەهۆى لافاوەکەى تورکیا بۆ نۆ کەس بەرزبووەوە
محەمەد عەلی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە:
- گەڕان بە دوای کەسێکی بێسەروشوێن بوو لە ئیستانبووڵ بەردەوامە.
- هەفتەى ڕابردوو بارانێکى دەگمەن ئیستانبووڵى گرتەوە.
- باران و لافاوەکە جگە لە زیانى گیانى، زیانى زۆرى ماددیشى لێکەوتەوە.
تەرمی دوو کەسی دیکە لەوانەی لە لافاوەکانی ئیستانبووڵ و کۆجائەلیدا بێسەروشوێن بوون، دۆزرانەوە و بەوشێوەیەش ژمارەی گیانلەدەستدان لە هەردوو شارەکەدا بۆ نۆ کەس بەرزبووەوە.
کارى تیمەکانى گەڕان:
- لە کەناراوەکانی هالیچ لە ئیستانبووڵ تەرمێک دۆزرایەوە.
- لە ناوچەی پەندیک لە هەمان شار تەرمێکی دیکە دۆزرایەوە.
- بەوەش شەش کەس لە ئیستانبووڵ و سێ کەس لە کۆجائەلی گیانیان لەدەستداوە.
- تیمەکان لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی کەسێکی بێسەروشوێن بوو بەرەدەوامن.
لە 14ـی تشرینی یەکەمەوە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ئیستانبووڵی گرتووەتەوە، بەگوێرەی ئاماری فەرمی لە چەند کاتژمێری سەرەتای شەپۆلەکە هێندەی حەوتیەکی بارانی یەک ساڵ باران باریوە.
بارانەکە بەجۆرێک بوو وەک شارەزایان ئاماژەى بۆ دەکەن، لە ماوەى 84 ساڵى ڕابردوودا هاوشێوەى نەبووە، بەوهۆیەشەوە لانیکەم ئاو چووەتە نێو هەزار و 200 ماڵ و شوێنى کارکردنى هاوڵاتییان.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
محەمەد عەلی
2 کاتژمێر پێش ئێستا