باران و لافاوێکى دەگمەن ئیستانبووڵى گرتەوە
عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە:
- شەپۆلی بارانبارینی بە خوڕ ئیستانبووڵى گرتەوە.
- زیانى گیانى و ماددى زۆرى لێکەوتەوە.
- بەشێک لە ڕێگەکان داخران، ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەیشت.
ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارینی بە خوڕ بەشێک لە پارێزگاکانی تورکیای گرتووەتەوە و زۆرترین بڕی بارانیش لە ئیستانبووڵ باریوە، کە زۆرترینە لە ماوەی 84 ساڵی ڕابردوودا باریبێت.
ئامارە فەرمییەکان بەهۆی دروستبوونی لافاو لە ئیستانبووڵ:
- تاوەکو ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندارن.
- چوار کەس بێسەروشوێنن و تیمەکانی فریاکەوتن بەدوایاندا دەگەڕێن.
- مستەفا چیفتچی، وەزیری ناوخۆی تورکیا: دوو هەزار و 727 کەسمان بۆ شوێنی سەلامەت گواستووەتەوە، کە بەهۆی لافا و بارانەوە بێماڵ و حاڵ بوون.
- وەزارەتی پەروەردە: ئەمڕۆ و سبەی دەوامی خوێندن لە ئیستانبووڵ ڕادەگیرێت.
- ئاو چووەتە نێو ژمارەیەکی زۆر ماڵ و شوێنی ئیش.
کەشناسیی تورکیا:
لە ئیستانبووڵ لەسەر هەر مەترێکی چوارگۆشە، 272 کیلۆگرام باران باریوە، بارانی بەخوڕ دوو ڕۆژی دیکەش دەخایێنێت.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
باران و لافاو ئیستانبوڵی گرتەوە و داوا لە دانیشتووانەکەی دەکرێت لە ماڵەکانیان بمێننەوە
عەدنان ئەحمەد
2 کاتژمێر پێش ئێستا