حوسییەکان مووشەکی خەیبەرشکێنی ئێرانی پەرە پێدەدەن

بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • حوسییەکان مووشەکی خەیبەرشکێنی ئێرانی پەرە پێدەدەن.
  • حوسییەکان پێکهاتە مووشەکییەکان لە چینەوە هاوردە دەکەن.
  • حوسییەکان دەتوانن مەودای مووشەکەکانیکان بۆ 1930 کیلۆمەتر زیاد بکەن.

دەزگای توێژینەوە چەکدارییەکان، کە ڕێکخراوێکی سەربەخۆی چاودێریکردنی چەکی سەربازییە و بنکەکەی لە بەریتانیایە، ڕایگەیاندووە، لە ڕێگەی ئەم پەرەپێدانەوە دەتوانرێت مەودای مووشەکەکە بگاتە نزیکەی 1930 کیلۆمەتر.


زانیارییەکان لە یەمەنەوە دزەى کردووە

  • ڕاپۆرتەکە لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانە داڕێژراوە، کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی یەمەنەوە لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا پێشکەشکراون.
  • دوای ئەوەی دوو بار لە ساڵی 2025 دەستیان بەسەردا دەگیرێت، کە یەکێکیان ئامێری مووشەکیی تێدابووە و لە نێو کاڵای دیکەدا شاراوەتەوە، بە مەبەستی گەیاندنی بە حوسییەکانی یەمەن.
  • پێکهاتەکانی ئەو بارەش بریتی بوون لە پارچەی کانزایی، بزوێنەر و دابینکەری وزەی هەڵدان.
  • وەکو سووتەمەنیی ڕەق، ئامێری تاقیکردنەوە و کەرەستەی خاوی دیکە، کە لە دروستکردنی مووشەکی بالیستیکیدا بەکاردەهێنرێن.
  • ئەمە جگە لە ماددەیەکی پارێزەر لە گەرمی، کە بۆ پاراستنی پێکهاتەی مووشەکەکان لەو گەرمییە بەرزەدا و لە کاتی هەڵدانیدا سوودی لێ دەبینرێت.

لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوو، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، ئێران مووشەکی "خەیبەر شکێن" بە مەودای هەزار و 400 کیلۆمەتر، لە هێرشەکاندا بۆ سەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاردەهێنێت

ئەم مووشەکانە بە تێچووی کەم، ئاسانی لە گواستنەوە و وردیی لە پێکانی ئامانجەکانی دەناسرێنەوە؛ کە بە سووتەمەنیی ڕەق کار دەکەن.

بەهزاد ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا