حوسییەکان کۆشکی سەرۆکایەتییان لە عەدەن مووشەکباران کرد
بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- حوسییەکان کۆشکی سەرۆکایەتیی حکومەتی یەمەنیان لە شاری عەدەن مووشەکباران کرد.
- بۆردوومانەکە بووەهۆی کوژرانی چوار کەس.
سەرچاوەکانی حکومەتی یەمەن بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسیان ڕاگەیاند، زنجیرەیەک تەقینەوە شاری عەدەنی هەژاندووە، تەقینەوەکان بەهۆی هەڵدانی چەند مووشەکێکی بالیستیکییەوە بوون لەلایەن حوسییەکانەوە، کە بەشێکیان بەر کۆشکی سەرۆکایەتیی مەعاشیق کەوتن و دیمەنەکان دەریدەخەن کە دووکەڵ لەو کۆشکەوە بەرز دەبێتەوە.
دۆخى یەمەن دژوارە
- حوسییەکان بارەگایەکی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان، لەناو کۆشکی سەرۆکایەتیدا کردووەتە ئامانج.
- ئەو بارەگایە لەلایەن ئەفسەرانی سعودیەوە بەڕیوەدەبرا.
- سەرۆکوەزیران و وەزیرەکانی دیکەی یەمەن، کە لە کۆمەڵگەی سەرۆکایەتیی یەمەندا بوون لە عەدەن، سەلامەتن.
- چەند پاسەوانێکی ئەمنی لە هێرشەکەدا کوژراون.
لە پێشهاتێکی پەیوەندیداردا، هێزەکانی حکومەتی یەمەن ڕایانگەیاند، حوسییەکان بە مووشەکی بالیستیکی شاری مەئرەبیان لە ناوەڕاستی یەمەن کردووەتە ئامانج، ئەمەش لەکاتێکدایە کە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هەردوولا بەردەوامن.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
ئێران دەیەوێت گرێکوێرەی یەمەن بکاتەوە؛ تاران دەستپێشخەری نێوەندگیری بۆ ڕیاز دەخاتە ڕوو
هێزەکانی حکومەتی یەمەن کۆنترۆڵکردنی گەرووی بابولمەندەبیان ڕاگەیاند
بەهزاد ئەحمەد
1 کاتژمێر پێش ئێستا