ئێران دەیەوێت گرێکوێرەی یەمەن بکاتەوە؛ تاران دەستپێشخەری نێوەندگیری بۆ ڕیاز دەخاتە ڕوو

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە

پووختەی هەواڵەکە

  • وەزیرانی دەرەوەی سعودیە و ئێران بە تەلەفۆن دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێکر
  • عێراقچی: ئامادەین نێوەندگیری لەنێوان سعودیە و یەمەندا بکەین

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە بڵاویکردووەتەوە، عێراقچی پەیوەندی بە بن فەرحانەوە کردووە، گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و هەوڵە دیپلۆماسییەکان کردووە بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە لەڕێگەی پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانەوە.


شەڕی یەمەن

  • وەزیرى دەرەوەی ئێران، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ نێوەندگیری و پێشکەشکردنی یارمەتی بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەنێوان سعودیە و یەمەن دەربڕیووە، بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی لەو وڵاتەدا.
  • وەزیری دەرەوەی ئێران: ڕژدبوون لەسەر ڕێگەی سەربازی و فەرامۆشکردنی چارەسەری سیاسی، ئاڵۆزیی زیاتری دۆخەکەی لێدەکەوێتەوە.

ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە وەزیرانی دەرەوەی سعودیە و ئێران لەکاتێکدایە، شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان سعودیە و حوسییەکان گەیشتووەتە لووتکە.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا حوسییەکان چەندین هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانە گرنگەکانی سعودیە و قوربانی لێکەوتووەتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

لە هێرشی حوسییەکان بۆ سەر سعودیە 12 کەس کوژران

شەڕی بابولمەندەب؛ حکومەتی یەمەن دەڵێت پێشڕەویی کردووە و حووسییەکانیش ڕەتیدەکەنەوە