لەسەر دژایەتى قەدەغەى حیجاب ئازەربایجان داوای حەوت هاوڵاتیی تورکیا دەکات

عەدنان ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • کاردانەوەکانى قەدەغەى لەچک و حیجاب لە ئازەربایجان بەردەوامن.
  • چالاکوانانى تورکیا ناڕەزایەتییان لە دژى بڕیارەکە دەربڕى بوو.
  • حکومەتى ئازەربایجان لە ناڕەزایەتیى چالاکوانە تورکەکان نیگەرانە.

پاش ئەوەی حکومەتی ئازەربایجان لەچک و باڵاپۆشی لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەکرد، چالاکوانانی تورکیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناڕەزایەتیی توندیان دەربڕی و لەبەردەم نوێنەرایەتییەکانی ئەو وڵاتە لە ئەنقەرە و ئیستانبووڵیش خۆپیشاندانیان کرد، ئەوەش کاردانەوەى بەرپرسانى باکوى لێکەوتەوە.


داواکاریی گشتیی ئازەربایجان:

  •  لە ئاستی نێودەوڵەتیی داوای دەستگیرکردنی حەوت کەسمان کردووە، کە هاوڵاتیی تورکیان.
  • ئەو حەوت کەسە دەیانەوێت دەسەڵاتی ئازەربایجان بگۆڕن و توندڕەوی ئایینی بڵاودەکەنەوە.

بڕیارى بەندکردن:

  • دادگای باکو بڕیاری بەندکردنی بەشێوەی نائامادە بۆ ئەو حەوت کەسە دەرکرد.
  • تاوەکو ئێستا دیار نییە، تورکیا ئامادەیە ئەو حەوت کەسە دەستگیر بکات یان نا.

لە پاش قەدەغەکردنی لەچک و باڵاپۆشی و چەند ڕۆژێک پێش ئەو بڕیارەش، ئاڵۆزی کەوتە پەیوەندییەکانی ئازەربایجان و تورکیا، بەڵام بەرپرسانی هەردوو وڵات جەختیان لە برایەتی و بەهێزیی پەیوەندییەکانیان کردەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

لە وڵاتێکى زۆرینە موسڵمان دەست بە قەدەغەکردنى لەچک کرا

عەدنان ئەحمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا