بەکۆی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان میهرداد ئەخلاقی بوو بە وەزیری بەرگریی ئێران

سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
میهرداد ئەخلافى، وەزیرى نوێى بەرگرى ئێران
میهرداد ئەخلافى، وەزیرى نوێى بەرگرى ئێران

پووختەى هەواڵەکە

  • پەرلەمان دەنگى بە میهرداد ئەخلاقی دا و بوو بە وەزیری بەرگریی ئێران.
  • ئەخلاقی بە ئەندازیاری پەرەپێدانی پیشەسازیی موشەکیی ئێران دادەنرێت.

پێشتر میدیای ئێران بڵاویکردەوە، دەنگدان بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و بۆ یەکەمجارە لە مێژووی پەرلەمانی ئێران دا، دانیشتنی متمانەدان بە وەزیری نوێی بەرگری بەشێوەی ئۆنلاین و ئەلیکترۆنی بەڕێوەدەچێت.


دەستنیشانکردنى ئەخلاقى

  • 5ـی ئەم مانگە مەسعود پزیشکیان، "میهرداد ئەخلاقی" وەک وەزیری نوێی بەرگریی ئێران دەستنیشان کرد.
  • پزیشکیان ناوەکەی بەرز کردەوە بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی.

    بەربژێرکردنی ئەخلاقی دوای ئەوە دێت کە وەزیری پێشووی بەرگری، عەزیز نەسیڕزادە، لە 28ـی شوباتی ئەمساڵ لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی کوژرا، دواتریش وەزارەتەکە بە وەکالەت لەلایەن سەید مەجید ئیبن ڕەزاوە بەڕێوەدەبرا.

    پێشترئەخلاقی ڕایگەیاندبوو، کە پلانەکانی لەسەر بنەمای خێراکردنی بەرهەمهێنانی چەک، پەرەپێدانی توانای مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، نوێکردنەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی دەبێت.

    دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئێران بە سەرۆکایەتیی محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلمانی ئێران بەڕێوەچوو.

پڕۆفایلى میهرداد ئەخلاقی کیتابچی

- ئەندازیاری پەرەپێدانی پیشەسازیی موشەکیی ئێرانە.
- سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەسازیی ئاسمانی و فڕۆکەوانیی ئێران بووە.
- لە لیستی سزاکانی ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپادایە.

- 5ـى تشرینی یەکەمی ئەمساڵ سەرۆککۆماری ئێران بە وەزیری بەرگری دەستنیشانیکرد.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ميهرداد ئەخلاقی بۆ پۆستی وەزیرى بەرگریی ئێران بەربژێر کرا

سامیا حەسەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا