کەشتییەکی نەوت هەڵگر لە گەرووی هوورمز گڕی گرت
پووختەى هەواڵەکە
- جارێکی دیکە کەشتییەکی نەوت هەڵگر لە گەرووی هوورمز گڕی گرت.
- سوپای پاسداران: کەشتییەکە ویستوویەتی بە ڕۆژهەڵاتی گەرووەکە تێپەڕێت.
پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، کەشتییەکی نەوت هەڵگر ویستوویەتی بە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هوورمز تێپەڕێت بەڵام دووچاری ئاگرکەوتنەوە بووە و بەو هۆیەوە گڕی گرتووە.
گڕگرتنى کەشتییەکە بازرگانییەکان لە هوورمز
- سوپاى پاسداران هۆکارى گڕگرتنەکەى ئاشکرانەکردووە.
- کەشتییەکە جى پى ئێسى کوژاندووەتەوە.
- بەنیاز بووە لە بەشتى ڕۆژهەڵاتى گەرووى هوورمز تێپەڕبێت.
- تاکو ئێستا نازانرێت گڕگرتنى کەشتییەکە بەهۆى مینە دەریاییەکانە یان ئێران کردویەتییە ئامانج.
- لە ماوەى یەک هەفتەدا حەوت جارە کەشتییە بازرگانییەکان گڕدەگرن.
لە دوایین لێدوانیدا ئەمیر حاتەمی سوپا سالاری ئێران ڕایگەیاند، تاوەکو ئەو کاتەی مافەکانی گەلی ئێران دەستەبەر نەکرێت گەرووی هوورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە.
ڕۆژی پێنج شەممە 15ـی تشرینی یەکەم حەبیبوڵا سەیاری، یاریدەدەری سوپا سالاری ئێران ڕایگەیاند، هێزەکانیان کۆنترۆڵی تەواوەتی بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای گەرووی هوورمزیان کردووە و گوتیشی، "تێپەڕبوونی هەر کەشتییەک بە گەرووی هوورمز دەبێت بە هەماهەنگی هێزەکانیان بێت". گوتیشی، هەر کەشتییەکی بازرگانی نیازی تێپەڕبوونی بە گەرووی هوورمزدا هەبێت، دەبێت هەماهەنگی تەواوی لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی ئێران ببێت ئەگەر نا دەبێتە ئامانجی هێرشەکانیان.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئێران کۆنتڕۆڵی گەرووى هوورمزی لە دەستداوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا