وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئێران کۆنتڕۆڵی گەرووى هوورمزی لە دەستداوە
یەسنا ئومێد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئێران کۆنتڕۆڵی تەواوەتی گەرووی هوورمزی لە دەستداوە.
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئابووری ئێران بەرەو داڕمانی تەواوەتی دەچێت.
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانی سەردانێکی بۆ ئەسینای پایتەختی یۆنان ڕایگەیاند، ئێستا ئەو بڕە نەوتەی کە بە گەرووی هوورمز تێپەڕدەبێت، خەریکە دەگاتەوە هەمان قەبارەی ئەو نەوتەی بەر لە گرژییەکان دەگوازرایەوە، ئەمەش دەرخەری نەمانی کۆنتڕۆڵی ئێرانییەکانە لە گەرووەکە.
دۆناڵد ترەمپ نازانێت لەگەڵ کێ مامەڵە بکات
- ترەمپ، ڕایگەیاند، گەورەترین کێشە کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران ئەوەیە، کەس نازانێت کێ وڵاتەکە بەڕێوەدەبات.
- ترەمپ ڕاشیگەیاند، ئێران بە دۆخێکی خراپ تێپەڕدەبێت و ئابووریەکەی دادەڕمێت، ڕێژەی هەڵاوسان 300% تێدەپەڕێنێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، واشنتن فشارە ئابوورییەکانی لەسەر تاران زیادکردووە و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاش هۆشداریی داوەتە دامەزراوە داراییە بیانییەکان، ئەگەر مامەڵە لەگەڵ ئێران بکەن ئەوا ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
ڤانس بۆ تاران؛ کۆتایهێنان بە جەنگ بەستراوەتەوە بە کەمکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم
یەسنا ئومێد
1 کاتژمێر پێش ئێستا