ڤانس بۆ تاران؛ کۆتایهێنان بە جەنگ بەستراوەتەوە بە کەمکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم

یەسنا ئومێد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا

پووختەی هەواڵەکە

  • جێگری سەرۆکی ئەمریکا:  تاوەکو جەنگی ئێران بووەستێت دەبێت پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگیرێت
  • ڤانس:  ڕاگرتنی جەنگ پەیوەستە بە یۆرانیۆمی ئێرانەوە
  • ڤانس:  دڵنیانین کێ لە ئێران خاوەن بڕیارە

لەمیانەی گەشتێکی کەمپینی هەڵبژاردنەکان بۆ ئالاسکا، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەر ڕێککەوتنێک بکرێت تێیدا ئێران پەیوەست دەکرێت توانای پیتاندنی یۆرانیۆمەکەی کەم بکاتەوە، لە بری ئەوەی دڵنیایی بدات لە داهاتووی ئەتۆمی.


جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا:

  • ئەگەر ئێران دەیەوێت پابەندیی پیشان بدەن لە دروستنەکردنی چەکی ئەتۆمی، ئەو کاتە شتێک لەبارەی توانای پیتاندنەکەی دەکات.
  • ئەمریکا هێشتا کراوەیە لەبەردەم ئەنجامدانی ڕێککەوتن، بەڵام لەبەرامبەردا داوای هەنگاوی کۆنکرێتی لەسەر ئەتۆمی ئێران دەکات.
  •  واشنتن دڵنیا نییە لەوەی ئێستا لە تاران کێ خاوەن بڕیارە؟
  •  ئەمریکا لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە لە دانوستاندا بوو، بەڵام دیار نەبوو کە لە چوارچێوەی ئێران ئەم دوو بەرپرسە تاوەکو چەند دەسەڵاتیان هەیە.
  • لە گفتوگۆ بەردەوامین لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانیان.
  • ئێرانییەکان ناتوانن ڕێگری لە گواستنەوەی وزە بکەن لە ڕێگە ئاوییەکانەوە.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، ئێران و ئەمریکا چەند پێشنیازێکیان گۆڕیوەتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و کردنەوەی گەرووی هوورمز، بەڵام ترەمپ کۆتا پێشنیازی ئێرانی ڕەتکردەوە و هۆشداریدا لەدوای هەڵبژاردنەکانی نیوە خولی ئەمریکا، هێرشەکانی دەستپێدەکاتەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئاگری شەڕی ئێران و ئەمریکا بەرەو کڵپەسەندن دەچێت

لێکدانەوە جیاوازەکانی ئێران و ئەمریکا بۆ هاوسەنگیی هێز

یەسنا ئومێد

2 کاتژمێر پێش ئێستا