ڕاوێژکارى ئەردۆغان: لە ئازار یان نیسانی 2028دا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەڕێوەدەچێت
محەمەد عەلی 47 خولەک پێش ئێستا
پووختەى هواڵەکە
- ڕاوێژکارى ئەردۆغان: لە ئازار یان نیسانی 2028دا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەڕێوەدەچێت.
- ڕاوێژکارى ئەردۆغان: تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا بڕیار لە بارەی پڕۆسەکە دەدات.
- ڕاوێژکارى ئەردۆغان: دوای هەڵبژاردنی ساڵی 2028، داڕشتنی دەستووری نوێ لە 2029دا دەکرێت.
مەهمەت ئوچوم، گەورە راوێژکاری سەرۆککۆماری تورکیا و بریکاری سەرۆکی دامەزراوەی سیاسەتە یاساییەکان لە سەرۆکایەتی وڵاتەکە، لە بارەی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە تورکیا گوتی: "تاوەکو ڕادەیەکی زۆر ڕوون بووەتەوە کە هەڵبژاردن لە ئازار یان نیسانی2028 ئەنجام دەدرێت.
پڕۆسەى چارەسەرى و دوای هەڵبژاردنی ساڵی 2028:
- داڕشتنی دەستووری نوێ لە 2029دا لە ڕێگەی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە دەکرێت.
- بە ئەگەری زۆرەوە پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی بڕیار دەدات.
- لە نیوەی یەکەمی ساڵی ئایندەشدا هەموو ئەو کارانە ئەنجامدەدرێن کە پێویستە لە شەش مانگدا تەواوبکرێن".
بە گوێرەی یاسای چوارچێوە، کە زەمینەی یاسایی پرۆسەی چارەسەرییە، پاش ئەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا لەڕێگەی بڕیارێکەوە ئەوە پشتڕاستدەکاتەوە کە پەکەکە خۆی هەڵوەشاندووەتەوە و چەکی داناوە، ماوەی شەش مانگ بۆ گەڕانەوەی ئەندامانی پارتەکە بۆ تورکیا دەستپێدەکات.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
ئاکپارتی ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردن لە تورکیا دەکات
باخچەلی: پێویستە ئەردۆغان خولێکی دیکە سەرۆککۆماری تورکیا بێت
محەمەد عەلی
47 خولەک پێش ئێستا