میسڕ شانبەشانی سعودیە؛ لە مانۆڕی فڕۆکە جەنگییەکانەوە تا پشتیوانیی سەربازیی بێمەرج

محەمەد عەلی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسڕ
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسڕ

پووختەی هەواڵەکە

  • دوو فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازیی میسڕی لە ئاسمانی سعودیە بینراون.
  • عەبدولفەتاح سیسی پشتیوانیی تەواوی بۆ سعودیە ڕاگەیاند
  • ئەنجوومەنی بەرگریی نیشتمانیی میسڕ  بڕیاری پێشکەشکردنی پشتیوانی تەواوەتی بۆ سعودیە دەرکرد

بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی فڵایت ڕادار، دوو فڕۆکەی سەربازیی لە جۆری لۆکهید سی-130 هێرکلز لە نێوان کاتژمێر 8:24 تاوەکو 11:15ـی بە کاتی ناوخۆی سعودیە لە ئاسمانی وڵاتەکە بینراون. سیگناڵی هەردوو فڕۆکەکە پاش ئەوەی لە ئاسمانی جەددەوە تێپەڕین و بە قووڵایی 91 کیلۆمەتر بەرەو ڕۆژهەڵاتی سعودیە ڕۆیشتوون.


دۆستایەتی میسڕ و سعودیە

  • ئەنجوومەنی بەرگریی نیشتمانیی میسڕ، ڕۆژی یەکشەممە، پشتیوانیی تەواوی بۆ سعودیە ڕاگەیاند.
  • بڕیاریدا هەموو جۆرە پشتیوانییەک پێشکەش بە ڕیاز  بکات.
  • میسڕ لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی خاکی سعودیە ئەم کارە دەکات.   
  • بڕیارەکە لە کۆبوونەوەیەکدا درا کە بە سەرۆکایەتیی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆککۆماری میسڕ بەڕێوەچوو.
  • پێشتریش سیسی ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گرتنەبەری سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان بۆ بەرگرییکردن لە سعودیە دەربڕیبوو.
  • داوای لە پەرلەمانی میسڕیش کردبوو کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ساز بكات بۆ تاوتوێکردنی بەخشینی دەسەڵات بە سەرۆککۆمار بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لەبارەی پاراستنی سعودیە.

پەرلەمانی میسڕ، یەکشەممە، دانیشتنێکی بەپەلەی بەمەبەستی تاوتوێکردنی داواکارییەکەی سیسی سازکرد و درێژەی دانیشتنەکە کەوتە ڕۆژی دووشەممە.

ئەم پێشهاتانە لەکاتێکدان کە هێرشی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرکردایەتیی سعودیە بۆ سەر حوسییەکان لە یەمەن و وەڵامدانەوەی حوسییەکان و مووشەکبارانکردنی ناوچە هەستیارەکانی سعودیە درێژەی هەیە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

سیسی داوا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات دەسەڵاتی بەرگریکردنی لە سعودیە پێبدەن 

محەمەد عەلی

2 کاتژمێر پێش ئێستا