هاکان فیدان: بە گفتوگۆ کێشەکانمان لەگەڵ ئازەربایجان چارەسەر دەکەین

محەمەد عەلی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا

پووختەى هەواڵەکە

  • هاکان فیدان: بە گفتوگۆ کێشەکانمان لەگەڵ ئازەربایجان چارەسەر دەکەین.
  • وەزیری دەرەوەی تورکیا: لە هەوڵداین دەریای ڕەش لە دەرەوەی جەنگەکە بێت.
  • هاکان فیدان: لە ژمارەیەک بابەتدا بۆچونمان لەگەڵ ئازەربایجان جیاوازە.

هاکان فیدان لە پەراوێزی بەشدارییکردن لە کۆنفرانسی هەماهەنگی و ڕێوشوێنەکانی دروستکردنی متنامە لە ئاسیا، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی سازکرد و وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانانی دایەوە.


کێشە و گرفتەکانى نێوان تورکیا و ئازەربایجان لە زارى هاکان فیدانەوە:

  • پەیوەندییەکان بە تاقیکردنەوەی مێژوویی زۆر جیاوازدا تێپەڕیوە.
  • پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای ستراتیژیی تۆکمە دامەزراوە.
  • ڕەنگە دیدگای جیاواز لەسەر هەندێک بابەت هەبێت.
  • دەتوانن ئەم بابەتانە بە شێوازێک کە لەگەڵ یاسای برایەتیی نێوان دوو وڵاتدا بگونجێت، گفتوگۆیان لە بارەوە بكرێت.
  • کێشەیان لەگەڵ ئازەربایجان هەیە.
  • بە شێوازێکی شایستە و شارستانییانە گفتوگۆ لەسەر کێشەکانمان دەکەن.
  • لە بارەی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا هەڵوێستی تورکیا بە ئاڕاستەی وەستاندنییەتى.
  • لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی دەریای ڕەش لە دەرەوەی جەنگ بهێڵرێتەوە.
  • قسەی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کردووە.
  • سەلامەتیی کەشتیوانی لە دەریای ڕەشدا بۆ ئەوان ئێجگار گرنگە.
  • نەیشاردەوە بارودۆخی ناوچەکە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕەکانی خۆراکی جیهان هەیە.

هەرچەندە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئازەربایجان لە مێژوودا بە دروشمی "یەک نەتەوە، دوو دەوڵەت" ناسراوە و هاوپەیمانییەکی ستراتیجیی بەهێز لە نێوانیاندا هەیە، بەڵام لەم دواییانەدا و لە ساڵی 2026 چەند کێشە و جیاوازییەکی دیپلۆماسی و ئایدۆلۆجی لە نێوانیاندا دەرکەوتووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

تورکیا و ئازەربایجان (یەک نەتەوە..دوو دەوڵەت) پلانى ئیسرائیل لەم نێوەندەدا چیە؟

محەمەد عەلی

1 کاتژمێر پێش ئێستا