وەزیری بەرگریی ئێران: دەبێت کەرەستەی زیاتر بۆ سیستمی بەرگریی ئێران دابین بکەین

سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
میهرداد ئەخلاقى، وەزیرى نوێى بەرگرى ئێران
میهرداد ئەخلاقى، وەزیرى نوێى بەرگرى ئێران

پووختەی هەواڵەکە

  • وەزیری بەرگریی ئێران ڕایگەیاند، پێش دەستپێکردنەوەی جەنگ پێوستە کەرەستەی سەربازیی نوێ بەرهەم بهێنین.
  • دەشڵێت، "دەبێت کەرەستەی سەربازیی نوێ بۆ سیستمی بەرگریی ئێران زیاتر بکەن".

میهرداد ئەخلاقی، وەزیری بەرگریی ئێران، بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، تەنانەت ئەگەر یەک ڕۆژیشیان مابێت جگە لە لێکۆڵینەوە لە بەرهەمهێنانی کەرستەی سەربازی، نابێت بۆ هیچ شتێکی دیکە ئەو ڕۆژە بەفیڕۆ بدەن.


میهرداد ئەخلاقی، وەزیری بەرگریی ئێران:

  • پێویستە وزەی زیاتر بۆ کەرتی بەرگریی ئاسمانی تەرخان بکەین،
  • بە گشتی کەرتی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانمان دەبێت بەشێوەیەکی بەرچاو کاربکەن.
  •  پێش دەستپێکردنی جەنگی چوارەم دەبێت ئامێر و کەرەستەی  پێویست بەرهەمبهێنین.
  •  نابێت یەک ڕۆژ بۆ هیچ بابەتێکی دیکە بەفیڕۆ بدەین.
  •  ئێمە تەنانەت یەک ڕۆژیشمان نابێت بۆ هیچ شتێکی دیکە تەرخان بکەین جگە لە لێکۆڵێنەوە لە بەرهەمهێنانی ئەو چەکانەی هێزە چەکدارەکانمان پێویستیانە.
  •  لە هەمانکاتدا بژێویی ژیانی هاوکارانمان و تەواوی هێزە چەکدارەکان بە هەمانشێوە گرنگە بۆ پاراستنی وڵات و دامەزراوەکانمان.

دوێنێ یەکشەممە 18ـی تشرینی یەکەم، " میهرداد ئەخلاقی " بە کۆی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی ئێران بە وەزیری بەرگریی نوێی ئەو وڵاتە دەستنیشانکرا.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ئاگری شەڕی ئێران و ئەمریکا بەرەو کڵپەسەندن دەچێت

سامیا حەسەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا