ئۆرشەلیم پۆست: ئێران بە حیزبوڵای گوتووە ئامادەبن بۆ جەنگ

بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • ئۆرشەلیم پۆست: ئێران بە حیزبوڵای گوتووە ئامادەبن بۆ جەنگ.
  • ئۆرشەلیمپۆست: تاران دڵنیابووەتەوە لە دەستپێکردنەوەی جەنگ.

بە گوێرەی سەرچاوەکان، لەو پەیامەدا کە تاران بە حیزبوڵای گەیاندووە، هاتووە: "بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەکانمان، ئەگەری هێرشی ئەمریکا یەکلا بووەتەوە، مەسەلەکە تەنیا کاتە و دەبێت ئێوەش ئامادەبن".


هۆشدارییەکانى تاران

  • هۆکارى هۆشدارییەکان دواى ئەوە هات باس لە ئەگەرى هێرشى ئیسرائیل و ئەمریکا دەکەن بۆ سەر ئێران.
  • ئەمریکا و ئیسرائیل بەنیازن دواى هەڵبژاردنەکانى وڵاتەکانیان هێرش بکەنە سەر ئێران.
  • لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نەتانیاهوو و ترەمپ، ئەگەری دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوانی نوێیان دژ بە ئێران تاوتوێ کردووە.
  • بەرپرسێکی کۆشکی سپی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردوەتەوە.
  • سەرۆکی هەردوو وڵاتیش دەستپێکردنەوەی جەنگیان لەمکاتەدا بە "هەڵە" ناوبردووە.
  • ترەمپ لەمبارەوە دووجار قسەی گۆڕیوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئامادەکارییەکانی تاران لە ڕێگەی قایمکردنی سەنگەر و بارەگاکان لە دەورووبەری دامەزراوە ئەتۆمییەکان و پێگە هەستیارەکان، هەروەها نۆژەنکردنەوە و بەهێزکردنەوەی توانای مووشەکی بەڕێوەدەچێت؛ ئەم هەنگاوانەش وەک خۆئامادەکردنێکە بۆ هەر هێرشێکی چاوەڕوانکراوی ئەمریکا کە پێشبینی دەکرێت دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێس ئەنجام بدرێت. هاوکات لەگەڵ ئەم جووڵانەی تاران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە قووڵبوونەوەی گرژییەکان کرد و ڕایگەیاند: "زۆر بەمزووانە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لەبارەی ئێرانەوە دەدەین".

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: نەتانیاهوو پێشنیازی دەستپێکردنەوەی جەنگی ئێرانی بۆ ترەمپ کردووە

نەتانیاهوو: پێش هەڵبژاردن هێرشکردنە سەر ئێران گونجاو نییە

بەهزاد ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا