پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانى تورکیا دژى ڕێککەوتننامەى مەککە وەستانەوە

محەمەد عەلی 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • سەعادەت: باوەڕمان بەوە نییە کە دەڵێن ڕێککەوتننامەی مەککە بۆ بەرگرییە.
  • باباجان: ڕێککەوتننامەی مەککە لە بەرژەوەندیی ترەمپە.
  • باباجان: دەسەڵات ناڵێت ڕێککەوتننامەکە بە چ شێوەیەک خزمەت بە تورکیا دەکات.
  • ئیی پارتی: ئەگەر سعودیە و ئێران بکەونە جەنگەوە تورکیا دەبێتە لایەن؟
  • ئیی پارتی: نازانین ئەو هەڕەشەیە چییە ڕێککەوتننامەی مەککەی لەسەر دامەزراوە.

پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانى تورکیا، بە تووندى دژى ڕێککەوتننامەى مەککە وەستانەوە، کە وڵاتەکەیان بەشێکە لە ڕێککەوتننامەکە، ئەو پارتانە ئاماژە بەوەدەکەن، ناوەڕۆکى ڕێککەوتننامەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانى ئاکپارتییەوە شاردراوەتەوە و ئەوانیش باوەڕیان بەوە نییە گوایە ڕێککەوتنەکە بۆ بەرگرییە.


هەڵوێستى پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانى تورکیا:

  • مەحمود ئاریکان: دەڵێن ئامانج لە ڕێککەوتننامەی مەککە بەرگرییە و هێرش ناکرێتە سەر یەمەن، بەڵام ئێمە ناتوانین متمانەیان پێبکەین.
  • بڕیاری پەیوەست بە داهاتووی دەوڵەتێک نابێت تەنیا بە دڵنیایی زارەکی، بەڵکو دەبێت بە بڕگەی ڕوون، سنوور و دەسەڵاتی دیاریکراو و چاودێریی یاسایی مسۆگەر بكرێت.
  • مەحمود ئاریکان: ئایا لە پشتی ڕێککەوتنی مەککەوە حساباتی ئەمریکا لە ناوچەکە هەیە.
  • عەلی باباجان: تاوەکو ئێستا ئێمە دەقى ڕێککەوتننامەى مەککەمان نەدیوە.
  • عەلی باباجان: ئەو ڕێککەوتنە لەسەر بنەمای چ پێویستییەک و دژی چ هەڕەشەیەک واژۆکراوە؟.
  • عەلی باباجان: تاوەکو ئێستا دیار نییە ڕێککەوتننامەکە لە بەرژەوەندیی تورکیایە یاخود نا.
  • عەلی باباجان: بە چ شێوەیەک لە قازانجی تورکیایە؟بە چ شێوەیەک لە قازانجی وڵاتانی ئیسلامیدا دەبێت؟.
  • موساڤات دەرڤیشئۆغڵو: دژی پەرەدان بە پەیوەندیی ئابووریی و دیپلۆماسیی نیین لەگەڵ پاکستان و سعودیەدا.
  • موساڤات دەرڤیشئۆغڵو: ناکرێت بارگرانیی ئاسایشی وڵاتانی دیکە بخرێتە ئەستۆی تورکیا.
  • سەرۆکى ئى پارتى هۆشداریی دا لە کەوتنە ناو داوی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە.
  • موساڤات دەرڤیشئۆغڵو: ئەگەر سعودیە لەگەڵ ئێران بکەوێتە جەنگەوە چی ڕوودەدات؟ ئایا تورکیا دەبێتە لایەنی ئەو جەنگە؟

ئەوە لە کاتێکدایە، 7ـی ئابى ئەمساڵ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە مەککە ڕێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەشیان واژۆکرد.

ڕێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەشی مەککە کە لە بەرامبەر هەڵکشانی ئاستی ناسەقامگیرییەکان لە ناوچەکە واژۆ کراوە، تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، هەر هێرشێک بۆ سەر یەکێک لە وڵاتانی ئەندام، وەک هێرش بۆ سەر هەر سێ ئەنداماکە هەژمار دەکرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
ئەردۆغان: ڕەنگە میسریش ببێتە بەشێک لە ڕێککەوتننامەى مەککە

یەکەم کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتنی مەککە بەڕێوەچوو

وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتننامەی مەککە لەسەر ئاستی باڵا لە ئیستانبوڵ کۆدەبنەوە

ئەردۆغان: ڕەنگە میسریش ببێتە بەشێک لە ڕێککەوتننامەى مەککە

محەمەد عەلی

1 کاتژمێر پێش ئێستا