وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتننامەی مەککە لەسەر ئاستی باڵا لە ئیستانبوڵ کۆدەبنەوە

محەمەد عەلی 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ڕێککەوتنی سێقۆڵی سعودیە و تورکیا و پاکستان لە شاری مەککە، فۆتۆ: AFP
ڕێککەوتنی سێقۆڵی سعودیە و تورکیا و پاکستان لە شاری مەککە، فۆتۆ: AFP

پووختەی هەوالەکە:

  • پرسەکانی هەماهەنگیی بەرگری، بەرهەمهێنانی هاوبەش، کارکردن لەپێناو ئاسایشی نێودەوڵەتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ دەکرێن.
  • لە کۆبوونەوەکەی ئیستانبوڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیی باڵای هەر سێ وڵات بەشداری دەکەن.

کۆمیتەی ستراتیژیی سیاسی و بەرگری کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەشی مەککەدا پێکهێنراوە، بۆ جاری یەکەم لە ئیستانبوڵ بە بەشداریی وەزیرانی دەرەوە، بەرگری و سوپاسالاری هەرسێ وڵاتی ئەندام کە بریتین لە تورکیا، پاکستان و سعودیە، کۆدەبێتەوە.




بەگوێرەی میدیای فەرمیی تورکیا لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە پرسەکانی هەماهەنگیی بەرگری، بەرهەمهێنانی هاوبەش، کارکردن لەپێناو ئاسایشی نێودەوڵەتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ دەکرێن.


بەشداربوانی کۆبوونەکەوەی ئیستانبوڵ


ئاماژە بەوەشکراوە، پێشبینیدەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە، یاشار گولەر، وەزیری بەرگری و سەلچوک بایراکتارئۆغڵو، سەرۆکی ئەرکانی سوپا لە شاندی تورکیا، محەممەد ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوە، خواجە محەممەد عاسف، وەزیری بەرگری، عاسم مونیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپا لە شاندی پاکستان و فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوە، خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگری و فەییاز بن حەمەد ئەلڕوەیلی، سەرۆکی ئەرکانی سوپا لە شاندی سعودیە بەشدار بن.


ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی ئیستانبوڵ

  • تاوتوێکردنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە پێکدەهێنێت.
  • بابەتەکانی وەک پێشخستنی توانای بەرگری و لەو چوارچێوەیەدا هاندانی زیادکردنی توانای کارکردنی هاوبەش لە نێوان سوپای هەر سێ وڵاتدا.
  • قووڵکردنەوەی هەماهەنگی لە بواری پیشەسازیی بەرگریدا و بەهێزکردنی هەوڵە هاوبەشەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.
  • پێشبینیدەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا چوارچێوەی سکرتاریەت و میکانیزمە پەیوەندیدارەکانی دیکە دەستنیشان بکرێت.


بەگوێرەی میدیای فەرمیی تورکیا، ئاسایشی نێودەوڵەتی، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە پێکدەهێنێت، هەروەها بابەتەکانی وەک پێشخستنی توانای بەرگری و لەو چوارچێوەیەدا هاندانی زیادکردنی توانای کارکردنی هاوبەش لە نێوان سوپای هەر سێ وڵاتدا، قووڵکردنەوەی هەماهەنگی لە بواری پیشەسازیی بەرگریدا و بەهێزکردنی هەوڵە هاوبەشەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.


دیاریکردنی چوارچێوەیەک بۆ سکرتاریەتی ڕێککەوتنامەی مەککە


هاوکات پێشبینیدەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا چوارچێوەی سکرتاریەت و میکانیزمە پەیوەندیدارەکانی دیکە دەستنیشان بکرێت کە ئەرکی ئاڕاستەکردنی کارەکان دەبێت لەو بوارە هاوبەشانەی لەلایەن کۆمیتەی ستراتیژیی سیاسی و بەرگرییەوە دیاری دەکرێن، لەپاڵ ئەمەدا لە کۆبوونەوەکەدا نەخشەڕێگەی پەیوەست بەو هەنگاوانەی لە قۆناغی داهاتوودا دەهاوێژرێن، دیاری دەکرێت.


جەختکردنەوە لە بەرقەرارکردنی ئاسایش لە ناوچەکەدا


چاڕواندەکرێت کۆبوونەوەکە جارێکی دیکە جەخت لەوە بکاتەوە کە ڕێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەشی مەککە دەرفەتی گرنگ دەڕەخسێنێت بۆ هەموو ئەو وڵاتانەی ئامانجیان بەرقەرارکردنی ئاسایش، ئاشتی و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا و لەبریی ململانێ، ئارامی و خۆشگوزەرانی دەکەنە کاری لەپێشینەیان تاوەکو ببنە بەشێک لە ڕێککەوتننامەکە.


ڕۆژی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی بەرگری هاوبەش


7ـی ئاب، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان لە مەککە ڕێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەشیان واژۆکرد.

ڕێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەشی مەککە کە لە بەرامبەر هەڵکشانی ئاستی ناسەقامگیرییەکان لە ناوچەکە واژۆ کراوە، تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، هەر هێرشێک بۆ سەر یەکێک لە وڵاتانی ئەندام، وەک هێرش بۆ سەر هەر سێ ئەنداماکە هەژمار دەکرێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئەردۆغان: ڕەنگە میسریش ببێتە بەشێک لە ڕێککەوتننامەى مەککە

 ئەردۆغان: ڕێککەوتنی مەککە دژی هیچ وڵاتێک نییە

تورکیا و سعودیە و پاکستان بەرگریی هاوبەش لەیەکدی دەکەن

محەمەد عەلی

1 کاتژمێر پێش ئێستا