ئۆزگور ئۆزەل: گومانم هەیە ئاکپارتى لەگەڵ جەهەپە و دەم پارتى ڕێککەوتبێت
عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- ئۆزەل لە بارەی وادەی هەڵبژاردن داوای ڕوونکردنەوە لە ئاکپارتی دەکات.
ئۆزەل گومانی هەیە ئاکپارتی لەگەڵ پارتی دەم و جەهەپە ڕێککەوتبێت.
ڕۆژی پێنجشەممە مەهمەت ئوچوم، گەورە ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری تورکیا و بریکاری سەرۆکی دامەزراوەی سیاسەتە یاساییەکان لە سەرۆکایەتی وڵاتەکە، لە بارەی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە تورکیا گوتی، تاوەکو ئاستێکی زۆر ڕوون بووەتەوە کە هەڵبژاردن لە ئازار یان نیسانی 2028 بە بڕیاری پەرلەمان ئەنجام دەدرێت.
ئۆزگور ئۆزەل نیگەرانە و داواى ڕوونکردنەوە دەکات
- قسەکانی ڕاوێژکارەکەى ئەردۆغان بەها دانەنانە بۆ پەرلەمان.
- سوکایەتییە بە پەرلەمانتاران و هەرگیز ڕێگە بەوە نادەن پەرلەمان بڕیاری نوێکردنەوەی هەڵبژردن بدات.
- ئۆزەل بۆ ئۆچووم: لەگەڵ فراکسیۆنی کام پارتی سیاسیی، لە پەرلەمان بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە دەدەن؟.
- ئایا ئوچوم پێمان دەڵێت؛ لەگەڵ پارتی دەم ڕێککەوتنی نهێنییان کردووە یان لەگەڵ جەهەپە ڕێککەوتوون؟.
- ئۆزەل: پێویستە ئوچووم ڕوونکردنەوە بدات.
- بۆ ئەوەی خەڵک بزانێت ئاکپارتی لەگەڵ کێ ڕێککەوتووە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە2028 بکرێت.
- تەنیا بۆ ئەوەی ئەردۆغان خۆی بەربژێر بکاتەوە.
بە گوێرەی ڕۆژژمێری هەڵبژاردن، هەڵبژاردنی داهاتوو لە ناوەڕاستی2028 بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئاکپارتی و مەهەپە ڕژدن لەسەر ئەوەی پەرلەمان چەند هەفتەیەک پێش ئەو وادەیە بڕیاری نوێکردنەوەی هەڵبژاردن بدات، بۆ ئەوەی ئەردۆغان بتوانێت خۆی بەربژێر بکاتەوە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
باخچەلی: پێویستە لە بودجەی جەهەپە پارە بە پارتە نوێکەى ئۆزگور ئۆزەل بدرێت
عەدنان ئەحمەد
1 کاتژمێر پێش ئێستا