سێنتکۆم: ئێستا گەرووی هوورمز کراوەیە

بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • بانگەشەکانى ئەمریکا و ئێران لەبارەى کۆنترۆڵى گەرووى هوورمزەوە بەردەوامە.
  • ئەمریکا لە زارى فەرماندەى سێنتکۆمەوە جەخت لە کۆنترۆڵى گەرووەکە دەکاتەوە.
  • لە 28ـى شوباتەوە دۆخى گەرووى هوورمز  نائاساییە.

براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا 'سێنتکۆم' ڕایگەیاند، سەرەڕای هێرشەکانی ئێران بەڕووی هاتوچۆی دەریاییدا، گەرووی هوورمز کراوەیە و لەماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی 400 کەشتیی بازرگانی بەو ڕێڕەوە ئاوییەدا تێپەڕیون.


براد کوپەر، لە ڕاگەیێنراوێکی ڤیدیۆییدا:

  • ئەمریکا و هاوبەشە هەرێمییەکان کۆنترۆڵی گەرووەکەیان بەدەستەوەیە.
  • هێزەکانمان هاوکاریی هاوبەشەکانیان کردووە، بۆ هەناردەکردنی زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە هەمان ماوەدا.
  • هێزەکانی ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان کار دەکەن بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان و پاککردنەوەی گەرووەکە لە مینە دەریاییەکانی ئێران و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانیان.
  • لە مانگی شوباتەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 20 دەریاوانی سڤیل، بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە بۆ سەر کەشتییەکان کوژراون.

زیانەکانى ئێران بە گوتەى براد کوپەر:

  • ڕێوشوێنەکانی ئەمریکا ڕێگر بوون لە بەردەم ئێراندا، بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو، بە بەهای 25 ملیار دۆلار.
  • دەستبەسەر نزیکەی 350 ملیۆن دۆلار لە دراوی ئەلیکترۆنیی ئێران گیراوە.
  • ئەم ڕێوشوێنانە زیانێکی بەرچاویان بە کایەی ئەمنیی ئێران و سوپای پاسداران گەیاندووە، لە هەمانکاتدا توانای تاران بۆ دابینکردنی بودجە بۆ گرووپە چەکدارەکان کەمکردووەتەوە.
  • گوشارە داراییەکان کاریگەرییان لەسەر پێدانی مووچە، خانەنشینی و یارمەتییەکان لە سەرانسەری  ئێراندا هەبوو.

لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنەکانى ئەمریکا دژى ئێران، زیاتر لە 50 هەزار سەربازی ئەمریکی کە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکراون، کە ئەرکەکەیان کارکردنە لەگەڵ هاوبەشەکانیان بۆ پاراستنی کەشتیوانیی دەریایی و بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی ئێران.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئێران کۆنتڕۆڵی گەرووى هوورمزی لە دەستداوە

مانگى ڕابردوو عێراق زیاتر لە 60 ملیۆن بەرمیل نەوتى لە گەرووى هوورمزەوە هەناردە کردووە

بەهزاد ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا