وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
بەهزاد ئەحمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند.
- 16 کەسایەتی و10 قەوارەی سەر بە ئێران خرانە لیستی سزاکانی ئەمریکا.
- ئەمریکا بانکێکی عێراقی خستە لیستی سزاکانیەوە.
- گەنجینەی ئەمریکا: بانکە عێراقییەکە ئاسانکاریی گواستنەوەی دۆلاری بۆ ئێران کردووە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی سزا ئابوورییەکاندا، گەنجینەی ئەمریکا هەوڵەکانی ئێرانی بۆ دزەکردنە ناو سیستەمی دارایی جیهانی، لە ڕێگەی بانکێکی عێراقییەوە پووچەڵ کردەوە، کە بە گوتەی ئەوان ئەو بانکە "کە بریتییە لە بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) پشتگیری لە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دەکات.
سزادانى بانکێکى عێراقى پێشتر لەناو هەژمارى من بووە
- بانکی IDB پەیوەندى بە قەوارە حکومییەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەوانەوە هەیە.
- بانکەکە سەرمایەی ئێرانى بەکارهێناوە.
- قازانجەکانى بە دۆلاری ئەمریکی گواستووەتەوە بۆ ئێران.
- وەزارەتى گەنجینەی ئەمریکا بەڵێنیدا سزاکانی سەر ئابووریی ئێران توندتر بکەن.
- ئەمریکا ناوەستێت تاوەکو ئابووریی ئێران بە تەواوی سست دەکات و هەموو سەرچاوە داراییەکەیان دەبڕێت.
بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پێشتر لەناو پڕۆژەی "هەژماری من"دا بوو، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئەیلولی 2025 بڕیاریدا ئەم بانکە لە پڕۆژەکە دووربخاتەوە، بەهۆی ئەوەی نەیتوانی پابەندبێت بە مەرج و ڕێنماییەکانی تایبەت بە پڕۆژەکە و دابینکردنی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە، ئەو مووچەخۆرانەش کە پێشتر سەر بەم بانکە بوون، گواستراونەتەوە بۆ بانکە بەشداربووەکانی دیکەی ناو پڕۆژەکە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
لێخۆشبوونێکى نوێ بۆ ئێران لەبارەى قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکان
بەهزاد ئەحمەد
2 کاتژمێر پێش ئێستا