لێخۆشبوونێکى نوێ بۆ ئێران لەبارەى قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکان
کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە:
- ئێران گەشتە ئاسمانییەکانى بۆ وڵاتانى عوممان و ئازەربایجان دەستپێدەکاتەوە.
- پێشتریش گەشتى نێوان نەجەف و فڕۆکەخانەکانى ئێران لە سزاکانى ئەمریکا بەدەر کراوە.
ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران ڕایگەیاند، ئاگادارکراونەتەوە عوممان و ئازەربایجان بەدەرکراون لە قەدەغەی "سەپێنراوی" ئەمریکا بەسەر هێڵی ئاسمانیی وڵاتەکەیاندا. ئەوەش لە کاتێکدایە لە ڕۆژى 8ـى ئەم مانگەوە گەشتەکان لە فڕۆکەخانەى نەجەفەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی مەشهەد، تاران و ئەسفەهان دەستپێدەکەنەوە.
دۆخى فڕۆکەکانى ئێران بەگوێرەى ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنی:
- نزیکەی 100 فڕۆکە بەهۆی جەنگی ئەمدواییەوە زیانیان پێگەیشتووە.
- 10 فڕۆکە بە تەواوەتی لەناوبراون و زیان بەر 27 فڕۆکەخانەی ئێران کەوتووە.
- 150 فڕۆکە لە خزمەتدان بەڵام مەرجیان نییە سەرجەم ئێستا گەشت بکەن.
ئەمریکا بڕیاریداوە لە ڕۆژی 23ـی ئەیلوولی ڕابردووەوە، هەر کۆمپانیایەکی بیانی یارمەتی کەرتی فڕۆکەوانیی ئێران بدات، سزای بەسەردا بسەپێنرێت.
زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:
کەناڵ8
1 کاتژمێر پێش ئێستا