جەهەپە 48 کەسی لە ڕیزەکانی دوورخستەوە

عەدنان ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکى نوێى جەهەپە
کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکى نوێى جەهەپە

پووختەى هەواڵەکە

  • جەهەپە 48 کەسی لە ڕیزەکانی دوورخستەوە.
  • دوورخستنەوەی ئەندام و بەرپرسانی جەهەپە لەلایەن سەرکردایەتیی نوێوە بەردەوامە.

سەرکردایەتیی جەهەپە بە سەرۆکایەتیی کەمال کڵچدارئۆغڵو، کە بە بڕیاری دادگا بووەوە بە سەرۆک، بەردەوامە لە دوورخستنەوەی ئەو کەسانەی کە پێچەوانەی سیاسەتی ئێستای حیزبەکە سیاسەت دەکەن.


دوورخستنەوەى ئەوانەى کار بە دیسپلینى حیزب ناکەن

  • ئەنجوومەنی باڵای دیسیپلینی جەهەپە بڕیاری کۆتایی لە بارەی دوورخستنەوەی 48 کەس دا.
  • بەشێکیان کەسایەتیی دیارن و ئێستا پشتیوانیی لە پارتی نوێی ئۆزگور ئۆزەل دەکەن.

ڕۆژی 21ـی ئایاری ئەمساڵ، دادگا دۆسیەی جەهەپەی یەکلاکردەوە و بڕیاریدا ئۆزگور ئۆزەل لە سەرۆکایەتییکردنی پارتەکە دووربخاتەوە و کەمال کڵچدارئۆغڵو بکاتەوە بە سەرۆکی جەهەپە.

لەو کاتەوە جەهەپەی نوێ دەستی بە دوورخستنەوەی ئەو کەسانە کرد، پشتیوانییان لە ئۆزەل دەکرد و ئۆزەل و 90 پەرلەمانتاری جەهەپەش پارتەکەیان بەجێهێشت و لە 24ـی تەمموزی 2026، پارتی نوێیان دامەزراند.

عەدنان ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا