وەرزی تەکاندنی گوێزە لە پارێزگای مووشی باکوری کوردستان
ژوان نیزام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى ڕاپۆرتەکە
- وەرزی تەکاندنی گوێزە لە پارێزگای مووشی باکوری کوردستان.
- جووتیارانی ناوچەکە دەستیان بە پرۆسەی دروێنەکردنی گوێز کردووە.
- (گوێز) یەکێکە لە بەرهەمە سەرەکی و ناودارەکانی پارێزگاکە.
پارێزگای موشی باکووری کوردستان کە بەهۆی بە پیتی خاکەکەی، زەوییەکی کشتوکاڵی بەرفراوان و ژێرخانێکی بەهێزی بەرهەمهێنان، وەک یەکێک لە ناوچە هەرە گرنگ و خاوەن تواناکانی کەرتی کشتوکاڵ دادەنرێت.
دروێنەى گوێز لە مووشى باکوورى کوردستان
- گوێز یەکێکە لە بەرهەمە سەرەکی و ناودارەکانی پارێزگاى مووش.
- بۆن و تامێکی تایبەت و توێکڵێکی تەنک و ڕێژەیەکی بەرزی ڕۆن و پڕبوونی ناوکەکەی لە بەرهەمی ناوچەکانی دیکەی جیا دەکاتەوە.
- بەهۆی بەرزی ناوچەکە لە ئاستی دەریاوە و فێنکی کوێستانەکانی مووش لە هاویندا، دار گوێزەکان لە ژینگەیەکی زۆر تەندروست و سروشتیدا گەشە دەکەن.
- پرۆسەی دروێنەکردنەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە گوندەکانی ناوچەی ناوەڕاست چڕبووەتەوە.
- بریتین لە گوندەکانی تۆنوس، شینیک، شوشنامێرگ، گەلیێ گۆزان، ئاگری، خێتینک، چەرمووک، کۆران و باخچە.
- جووتیاران سود لە شێوازە کۆن و ڕەسەنەکان وەردەگرن بۆ کۆکردنەوەی گوێزەکان لە دارەکانی بناری گردەکان.
- پاش کۆکردنەوەیان، توێکڵە سەوزە دەرەکییەکە لادەبەن و گوێزەکان لە ژێر خۆر دادەنێن بۆ ئەوەی وشک ببنەوە.
لە پارێزگاکە، بێجگە لە گوێز، گەنم، جۆ، شەکر، گوڵەبەڕۆژە، پەتاتە و کەلەرم لە ڕووبەرێکی بەرفراواندا بەرهەم دەهێنرێن، هەروەها بەهۆی لەوەڕگە دەوڵەمەندەکانی سەر چیاکان، ناوچەکە لە بوارەکانی ئاژەڵداری، بەرهەمە شیرییەکان، و هەنگوینیشدا گەشەکردنی بەهێزی بەخۆیەوە بینیوە.
ژوان نیزام
2 کاتژمێر پێش ئێستا