دەریاچەی ورمێ بەرەو بووژانەوە دەچێت

سامیا حەسەن 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • گەورەترین دەریاچەی سوێری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
  • پێنج ساڵ بوو وشکەساڵی و دابەزینی بەرچاوی ئاستی ئاو ڕووى تێکردبوو.
  • لە پایزى ڕابردووەوە ئاستى باران بارین لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان و ئێران زیاتر بووە.

مەجید رۆستگاری، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاوی پارێزگای ورمێ، ڕایگەیاند، "لەسەر بنەمای دوایین لێکۆڵینەو و داتاکانیان ڕووبەری دەریاچەکە چوار بەرامبەر زیادیکردووە و قەبارەی ئاوەکەشی گەیشتووەتە دوو ملیار و 520 ملیۆن مەتر سێجا.


مەجید رۆستگاری:

  • ڕووبەری دەریاچەکە گەیشتووەتە هەزارو 946 کیلۆمەتر چوارگۆشە.
  • بەراورد بە ساڵی ڕابردوو  468 کیلۆمەتر چوارگۆشە ڕووبەرەکەی زیادیکردووە.
  • بارانی زۆر و بەردانەوەی ئاو هۆکاری دووبارە بووژانەوەیە.

بووژانەوە دواى 20 ساڵ

لە 20 ساڵی رابردوودا ڕێژەی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە دەوروبەری دەریاچەی ورمێ لە 360 هێکتارەوە بۆ زیاتر لە 600 هەزار هێکتار زەوی زیادیکردبوو.

پێشتر دەریاچەکە ژیانی چەندین خێزانی لەسەر بوو بە تایبەت ئەوانەی بە کاری کشتوکاڵی و ڕاوەماسییەوە خەریکبوون، بەڵام بەهۆی وشکبوونییەوە، کاریگەری لەسەر ژیانی ئەو خێزانانە دانا و زۆرێکیان شوێنەکانیان چۆڵکرد.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

گۆڕانی کەشوهەوا ڕەنگی دەریاچەی ورمێی کردووە بە سوور و پەمیی

سامیا حەسەن

3 کاتژمێر پێش ئێستا