وەرزى چەوەندەرى پایزە؛ جوتیارانى ورمێ دەست بە کۆکردنەوەى دەکەن

سامیا حەسەن 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى ڕاپۆرتەکە

  • کۆکردنەوەی بەرهەمی چەوەندەری پایزە لە ناوچەکانی ورمێ دەستیپێکردووە.
  • پیرانشار لە ڕیزبەندی پێشەوەی ناوچە بەرهەمهێنەرەکانی چەوەندەری پارێزگای ورمێیە.

لە هەندێک ناوچەی پیرانشارى پارێزگاى ورمێى ڕۆژهەڵاتى کوردستان، لە هەر هێکتارێک زەوى داچێنراو نزیکەی 100 تۆن چەوەندەر بەرهەم هاتووە.


ورمێ و چەوەندەرى پایزە

  • وەرزی کۆکردنەوەی چەوەندەری پاییزەیە لە زەوییەکانی پیرانشاری پارێزگای ورمێ.
  • جوتیاران بەرهەمی ماندبوونیان کۆ دەکەنەوە.
  • ڕەوانەی بازاڕ و کارگە و یەکە پیشەسازییەکانیان دەکەن.
  • پارێزگاى ورمێ نزیکەی 35%ـى بەرهەمی چەوەندەری ئێران پێکدەهێنێت.
  • ئەم بڕە زۆرە بەدەرنییە لە نیگەرانى جوتیاران و ساغ نەبوونەوەى بەرهەمەکانیان.
  • جوتیاران قازانجیان لە ئاست ماندبوونیان نییە.
  • حکومەت و لایەنی پەیوەندیداریش بە کەمتەرخەم دەزانن.

بڕى زەوى داچێنراو بۆ چەوەندەر لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان

زیاتر لە حەوت هەزار و 500 هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی پیرانشار بۆ بەرهەمی چەوەندەری شەکر تەرخانکراوە، لە هەندێک ناوچە بۆ هەر هێکتارێک نزیکەی 100 تۆنی لێ بەرهەمدێت لە هەندێک ناوچەى دیکە بۆ هەر هێکتارێک 50 بۆ 60 تۆن بەرهەمیان هەبووە.

ئامارەکان چى دەڵێن؟

بە گوێرەی ئامارەکان ساڵی ڕابردوو 530 هەزار تۆن چەوەندەرى شەکر لە کۆی حەوت هەزار و 600 هێکتار لە زەوییە کشتواڵییەکانی پیرانشار بەرهەم هاتووە، بەڵام ئەمە لە ئاست خواست و داواکاری جوتیاران نەبووە.

بەرهەمى ساڵانە لە ئێران

بە گوێرەی ئامارەکانی ناوخۆی ئێران بەرهەمی ساڵانەی چەوەندەری وڵاتەکە دەگاتە نزیکەی نۆ ملیۆن تۆن لەو ژمارەیەش نزیکەی دوو ملیۆن تۆنی لە پارێزگای ورمێ بەرهەمدێت.

سامیا حەسەن

1 کاتژمێر پێش ئێستا