پێشبینی بەرهەمهێنانی 100 تۆن فستق لە پارێزگای ئیلام دەکرێت
سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- ئەمساڵ بەرهەمى فستق لە پارێزگاى ئیلام زیاد بووە بەهۆى گونجاوى دۆخى کەشوهەوا.
- پێشبینی بەرهەمهێنانی 100 تۆن فستق لە پارێزگای ئیلام دەکرێت.
- لە ئیلام 178 هێکتار زەوی بۆ چاندنی فستق تەرخان کراوە.
موسلیم ئەسەدی، بەڕێوەبەری بەشی باخداری لە دامەزراوەی کشتوکاڵی پارێزگای ئیلام بە میدیاى وڵاتەکەى ڕاگەیاندووە، "بۆ ئەمساڵ بەرهەمی فستقیان دەگاتە 100 تۆن و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیاترە".
داتاکانى دامەزراوەى کشتوکاڵى پارێزگاى ئیلام:
- جوتیارانى سنوورەکە 178 هێکتار زەوییان بەکارهێناوە بۆ چاندنى فستق.
- جۆرەکانی (عەباس عەلی، ئەکبەری، ئەحمەد ئاغای، کەلەقوچی)، لە دیارترین جۆرەکانی فستقە بەرهەمهێنراوەکانی پاریزگای ئیلامن.
- ناوچەکانی سیروان، مەلکشایی و ئەیوان لە پارێزگاکە زۆرترین بەرهەمی فستقیان بەراورد بە ناوچەکانی دیکە هەیە.
فستقی ئێرانی، کە بەزێڕی سەوزی ئێران ناسراوە، لە ڕیزبەندی باشترین جۆرەکانی فستقی جیهانە، لە کۆی سێ ملیۆن هێکتار زەویی باخداری ئێران، 620 هەزار هێکتاری بۆ بەرهەمهێنانی فستق تەرخانکراوە و ساڵانە نزیکەی 300 بۆ 350 هەزار تۆن بەرهەمیان دەبێت.
پارێزگای کرمان و شارەکانی وەک ڕەفسەنجان و ئەنار لە ئێران، بە دوو لە شارە گەورەکانی بەرهەمهێنەری فستق لە جیهاندا دادەنرێن.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
جەنگی ئێران نرخی فستقی گەیاندووەتەوە بەرزترین ئاست لە هەشت ساڵدا
سامیا حەسەن
2 کاتژمێر پێش ئێستا