ترێی یاقوتی لە شاری سەردەشت پێگەیشتووە
سامیا حەسەن 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى ڕاپۆرتەکە
- پەیامنێرى کەناڵ8 لەڕۆژهەڵاتى کوردستان چووەتە یەکێک لە باخ و ڕەزەکانى سەردەشت.
- ترێی یاقوتی سەردەشت ناوبانگی زۆری هەیە و خواستێکی زۆری لە سەرە.
- ساڵانە لە شاری سەردەشت 40 بۆ 50 هەزار تۆن ترێ بەرهەمدێت.
ترێ یاقوتییەکەی سەردەشتى ڕۆژهەڵاتى کوردستان پێگەیشتووە، وەرزی ڕنینەوەشی هاتوە.
ترێ یاقوتییەکەی سەردەشت
- لەگەڵ ئەوەی ناوەکەی خەسار نەکردووە، ناوبانگ و تامەکەی، تاوەکو ئەو سەری وڵات ڕۆیشتووە.
- ڕەزداران باشیى ترێکەیان بۆ گونجاوی و لە باریی کەشوهەوای ناوچەکە دەگێڕنەوە، دڵخۆشن بەرهەمەکەیان پلە یەکە.
- دەشڵێن، کەشوهەوای جیاوازی شوێنێک بۆ شوێنکی دیکە دەبێتەهۆی بەرهەمهێنانی ترێی بەتام و بۆن و ڕەنگ جیاواز.
- بەرهەمی ئەمساڵی ترێی سەردەشت بەراورد بە ساڵی پار%50 زیادیکردووە.
- ساڵانە نزیکەی 40 تاوەکو 50 هەزار تۆن بەرهەمی هەیە.
زۆربوونی بەرهەم و نەبوونی بازاڕێکی جێگیر و گونجاو بووەتە گرفتی گەورەی بەردەم جووتیاران و ڕەزدارانی شارەکە و داوا دەکەن لایەنی پەیوەندیدار ئاوڕی جددیان لێبدەنەوە.
ترێی یاقوتی زیاتر لە ناوچە گەرم و وشکەکانی ئێران بەرهەم دێت، پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان و فارس شان بە شانی کرماشان و ورمێ ساڵانە بەرهەمێکی زۆریان هەیە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
سامیا حەسەن
1 کاتژمێر پێش ئێستا