دووەمین فێستیڤاڵی ترێی ڕەشی میراوە بەڕێوەچوو
سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى ڕاپۆرتەکە
- لە فێستیڤاڵەکە پێشانگەی تایبەت بە پیشەی دەستی و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان کرایەوە.
- ساڵانە زیاتر لە 40 هەزار تۆن ترێی ڕەش لە میراوە و سەردەشت بەرهەم دەهێنرێت.
- سەرۆک شارەوانی میراوە: ئامانجی فێستیڤاڵە ڕاکێشانی گەشتیارە بۆ ناوچەکەمان.
بەشداربووانى فێستیڤاڵى ترێى ڕەشى میراوە لە پارێزگاى ورمێ و ناوچەکانى دیکەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان، بە هەڵپەركێ و شادی و جوتیارانیش بە پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیان فێستیڤاڵەکەیان جۆش و خرۆشتر کرد.
کردنەوەى پێشانگاى کارى دەستى لە فێستیڤاڵى ترێى ڕەشى میراوە
- پێشانگەیەکی تایبەت بە پیشەی دەستی و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی شارەکە کرایەوە.
- بەرپرسانی شارەکە: ئامانجیان ڕاکێشانی گەشتیار و دەرفەتی زیاترە بۆ ساغبوونەوەی بەرهەمی جوتیاران.
- ترێی میراوە بە یاقوتی ڕەش ناسراوە لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان و ئێران.
- لە تام و کواڵیتی باش ناوبانگی هەیە و ڕەزەکانیشی زۆربەیان لەسەر زەوییە لێژەکان و بەرزاییەکان هەڵکەوتوون و بە شێوەی زەوی دێمین.
- زیاتر لە سێ بۆ 3500 هێکتار زەوی ناوچەکە بۆ بەرهەمی ترێ تەرخان کراوە.
- ساڵانە هەشت تاوەکو 10 تۆن لە هەر هێکتارێک بەرهەم دێت.
- بەرهەمی ساڵانەی ترێ لە ناوچەکە زیاتر لە 40 هەزار تۆنە.
- بەشداربوان: بەڕێوەچوونی ئەم جۆرە فێستیڤاڵە ڕۆڵێکی گرنگی دەبێت لە ناساندن زیاتری ترێی ناوچەکە لەڕووى گەشەپێدان و پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری و ئابووری پارێزگای ورمێ.
ئەوە لە کاتێکدایە، فێستیڤاڵی ترێی ڕەشی میراوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە بەشداری چین و توێژە جیاوازەکانی ورمێ و پارێزگاکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو، کە هەم گەشتیاران کاتێکى خۆشیان بەسەربرد، هەمیش جوتیاران بەرهەمەکانیان ساغبووەوە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
هەفتەبازاڕی تەزبیح لە مەهاباد بووەتە بەشێک لە مێژوو و کولتووری پارێزگای ورمێ
هاونیشتمانییەکی شاری مەهاباد 37 ساڵە سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەردە دەگمەن و گرانبەهاکانە
هەفتە بازاڕی بۆکان بووەتە ناوەندێکی گەورەی بازرگانی پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
سامیا حەسەن
2 کاتژمێر پێش ئێستا