هەفتە بازاڕی بۆکان بووەتە ناوەندێکی گەورەی بازرگانی پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
سامیا حەسەن 3 کاتژمێر پێش ئێستا
پوختەى ڕاپۆرتەکە
- لە هەفتە بازاڕی بۆکان هەموو جۆرە کاڵا و پێداویستییەکی ڕۆژانە دەستدەکەوێت
- فرۆشیارێک: وەک جاران بازاڕمان نییە و کەمتر کڕیار سەردانمان دەکەن
- کڕیارێک: نرخی کاڵا و شمەکی هەفتە بازاڕی بۆکان هەرزانترە
هەفتەبازاڕى بۆکان لە گەورەترین و بەناوبانگترین بازاڕە گەڕۆک و هەفتەیییەکانی شاری بۆکانی پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
خاسێت و ناوبانگى هەفتەبازاڕى بۆکان
- نرخی گونجاو هەمەچەشنی کاڵاکان وایکردووە ئەم بازارە ببێتە شوێنێکی بەناوبانگ و خەڵکیش بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان سەردانی بکەن.
- کڕیاران دەڵێن، بازاڕەکە بۆ ئەم دۆخەی ئێستای گیرفانی خەڵک باشە، نرخەکان لە چاو شوێنەکانی دیکە هەرزانترە.
- بازاڕەکە یەکێکبوو لە قەرەباڵغترین ناوەندەکانی کڕین و فرۆشتن لە پارێزگای ورمێ و هەموو هەینییەک هەزاران کەس لە شارو گوندەکانی دەرووبەری بۆکان سەردانیان دەکرد.
- کەمی داهات و خراپی دۆخی ئابووریی فرۆش و جمووجۆڵی بازاڕەکەی وەک جاران نەهێشتووە و ئەوە جگە لەوەی فرۆشیاران گلەییان لە کەمی شوێن و نەبوونی خزمەتگوزارییە لە ناو بازاڕەکە هەیە.
- هەموو جۆرە کاڵاو شمەکێکی ڕۆژانە هەر لە پێداویستی سەرەتایی و جل و بەرگەوە بگرە تاوەکو سەوزە و میوە و ئامێرە جۆراوجۆرەکان لێرە دەست دەکەوێت.
هەفتەبازاڕى بۆکان، ئێستا بووەتە ناوەندێکی گرنگی گەشتیاری پارێزگاکە و ساغکردنەوە و فرۆشتنی بەرهەمە بازرگانییەکانی هاونیشتمانیانی شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
سامیا حەسەن
3 کاتژمێر پێش ئێستا