هەفتەبازاڕی تەزبیح لە مەهاباد بووەتە بەشێک لە مێژوو و کولتووری پارێزگای ورمێ
سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى ڕاپۆرتەکە
- هەفتەبازاڕی تەزبیح لە مەهاباد بووەتە بەشێک لە مێژوو و کولتووری پارێزگای ورمێ.
- قەیرانی ئابووری کاریگەریی زۆری لەسەر بازاڕەکەمان هەبووە.
- هەموو جۆرە تەزبیحێک بە کوالێتیی باش لێرە دەست دەکەوێت.
لێرە لە مەهابادى ڕۆژهەڵاتى کوردستان، کات لەسەر دەنگ و ڕیتمی دەنکە تەسبیحەکان دەسوڕێتەوە.
هەفتەبازاڕی تەسبیح لە مەهاباد، هەموو ڕۆژانێکی چوارشەممان قاوەخانەکەی وەستا مستەفا جمەی دێت لە کڕیاران و فرۆشیارانی تەزبیح. ناسینەوە و کڕینی تەزبیح کەسی شارەزایی خۆی دەوێت، چونکە جۆری مادە و کوالێتی و تەمەنی مانەوەی و شێوازی تاشینی دەنکەکانی کاریگەرییان لەسەر بەها و نرخەکەی دەبێت.
جۆرەکانى تەزبیح و کوالێتیان
- تەزبیح هەیە نرخی دەگاتە 100 بۆ 120 ملیۆن تمەن.
- هەیە بە 700 ملیۆن تمەن فرۆشراوە.
- جگە لە تەزبیح ئەوانەی دێنە ئێرە ئاشنای جۆری کاتژمێرە گرانبەها و بەردە کۆنەکان دەبن.
ئەوە لە کاتێکدایە، قەیرانی ئابووری و کەمبوونەوەی داهات، گەرم و گوڕی جارانی بە بازاڕەکە نەهێشتووە، فرۆشی بازاڕەکەی کەمکردووەتەوە. هەفتە بازاڕی تەزبیحی مەهاباد تەمەنی نزیکەی نیو سەدەیە و بووەتە بەشێک لە مێژوو و کولتووری پارێزگای ورمێ.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/89916
سامیا حەسەن
2 کاتژمێر پێش ئێستا