نوسینگه‌ی هەمیشەیی فێستیڤاڵی فیلمی "ئاسمان" لە شاری مەهاباد کرایەوە
مەراسیمی کردنەوەی نوسینگه‌ی هەمیشەیی فێستیڤاڵی سینەمای کراوەی "ئاسمان"، لە ته‌لاری وەحدەتی شاری مەهاباد، بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمی کردنەوەی نوسینگه‌ی ئەمینداریەتی هەمیشەیی فیلم، سیناریۆی فیلم و وێنه‌ی فۆتۆگرافی "ئاسمان"، بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی شاری مەهاباد، هونه‌رمه‌ندان، پێشه‌نگانی هونه‌ری سینه‌ما و شانۆگه‌ری، هاوتای هۆگرانی هونه‌ری حه‌وته‌م، لە هۆڵی ته‌لاری وەحدەتی شاری مەهاباد، بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای ئەم مەراسیمەدا، پەردە لەسەر تابلۆی نه‌خشێندراوی سەرەکی نوسینگەی هەمیشەیی فێستیڤاڵی سینەمای کراوەی "ئاسمان" لادرا و پاشان به سەردانی شوێنی نوسینگەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هەمیشەیی ئه‌م فێستیڤاڵە، بەشێوه‌یەکی فەرمی کرایەوە.
به‌رپرسایه‌تی و بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵەکە، له لایه‌ن سەرۆکی شارەوانی مەهابادەوە بە "ئیبراهیم سەعیدی" سینەماکاری بەئەزموونی مەهاباد بەخشرا.

هەر لەمیانی مەراسیمەکەدا، کلیپێک لە چالاکییە هونەرییەکانی هەریەک لە هونەرمەندانی سینەما و شانۆ و تەلەفزیۆن، "سەڵاح شێخ محەمەدی" و "محەمەد کەریمی"، نمایشکرا و به راگه‌یاندنی یه‌ک خوله‌ک بێده‌نگی ئاماده‌بووان؛ یاد و بیره‌وه‌ریی ئەم هونەرمەندە بەنرخە، به‌رز راگیرا.
لە کۆتایی مەراسیمی کردنەوەی نووسینگه‌ی هەمیشەیی فێستیڤاڵی فیلم، سیناریۆی فیلم و وێنه‌ی فۆتۆگرافی "ئاسمان"، کورتە فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی و دۆکیومێنتاریی "حەوت سەمفۆنیای زاگرۆس" لە دەرهێنانی "پەرویز رۆستەمی"، نمایشکرا.
بڕیارە، یەکەمین خولی فێستیڤاڵی سینەمای کراوەی "ئاسمان"، بە رێبازی راکێشانی گەشتیاران و بە پێکهاتەیەکی جیاواز؛ لە لایەن دامه‌زراوه‌ی "لاوان فیلمی موکریان" بە سەرپەرشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "ئیبراهیم سەعیدی" سینەماکاری شاری مەهاباد، رێکه‌وتی ئەیلولی ئەمساڵ، لە شاری مەهاباد بەرێوەبچێت.








25/01/2024