یەکەمین فێستیڤاڵی فیلم، سیناریۆ و وێنهی "ئاسمان" لە مەهاباد سازدەکرێت
رێوڕەسمی راگەیاندنی یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلم، فیلمنامه (سیناریۆ) و وێنهی فۆتۆگرافی "ئاسمان" لە کۆمەڵگەی فەرهەنگی و هونەریی هۆڵی وهحدهتی شارەوانی مەهاباد بەڕێوەچوو.
لە میانی چالاکییەکانی راگەیاندنی یەکەم خولی فێستیڤاڵی فیلم، فیلمنامه (سیناریۆ) و وێنهی فۆتۆگرافی "ئاسمان"، گەلەری هەمیشەیی هونەرەکانی شێوهکاریی "ئاسمان" لە تەلاری وهحدهتی شارەوانیی مەهاباد، بە کردنهوهی پێشانگایهک کە پێکهاتبوو له بەرهەمەکانی، "ئەنوەر یووسفی" هونهرمهندی فۆتۆگرافەری دێرینی مەهابادی، هەروەها ژمارەیەک لە مامۆستایانی فۆتۆگرافیی کوردستان، لەوانە؛ جەمشید فەرهجوهند فەردا، ئیبراهیم عەلی پوور، مەنسوور محەمەدی، ژاڵه بەهرامی و میکائیل بایهزیدی و چەندانی دیکە، کرایهوه.
هاوکات لەو بۆنە هونەرییەدا مەراسیمی رێزگرتن له تەمەنێک هەوڵ و چالاکیی بەنرخی "ئەنوەر یووسفی" فۆتۆگرافەر و پێشهنگی مەهابادی بەڕێوەچوو.
هەروەها، لەو رێوڕەسمەدا کورتە فیلمێکی بهڵگهنامهیی سەبارەت بە تەمەنێک هەوڵ و ماندووبوونی "ئەنوەر یووسفی" و هەوڵی بێوچانی ئهو لە تۆمارکردنی بەرهەمە ناوازەکانی وێنهگریی فۆتۆگرافی له ژیانی خەڵکی مەهاباد و گوندەکانی دەورووبەری ئهو شاره لە ساڵانی رابروودا نمایش کرا، کە سەرنجی ئامادەبووانی مەراسیمەکەی بۆ لای خۆی راکێشا.
فێستیڤاڵی "ئاسمان" ئەمساڵ لەسەر ئاستی ناوچەییدا و بە بەشداریی بهرههمهکانی هونەرمەندانی 10 پارێزگای جیاواز بەڕێوەدەچێت لەوانەش پارێزگاکانی: لوڕستان، هەمەدان، ئیلام، کرماشان و هتد.
یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی "ئاسمان" لە رۆژی 8 تا 11ـی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا لە گۆرەپانێکی کراوەدا بەڕێوەدەچێت، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی سینەمادا.
13/05/2024